تەكنەلۆجيا و زانست

کردنەوەی کۆگایەکی میچ شێوە ماکبووک لە شیکاگۆ

لە شاری شیکاگۆی ئەمریکا کۆگایەک کە میچەکەی شێوەی ماکبووکە و بە "ئەفسەری کەشتیوانی نوێ"ی ئەپڵ ناسراوە، کرایەوە.

Bilgin S. Şaşmaz, Ramal Abdullah Mahmood  | 21.10.2017 - نوێکردنەوە : 22.10.2017
کردنەوەی کۆگایەکی میچ شێوە ماکبووک لە شیکاگۆ

Illinois

شیکاگۆ – AA

لە شاری شیکاگۆی ئەمریکا کۆگایەک کە میچەکەی شێوەی ماکبووکە و بە "ئەفسەری کەشتیوانی نوێ"ی ئەپڵ ناسراوە، کرایەوە.

ئەم کۆگایە کە لە شەقامی میشیگانی کەناری رووباری شیکاگۆ بونیات نراوە. لە رێورەسمی کردنەوەشدا ژمارەیەک لە بەرپرسانی کۆمپانیای ئەپڵ و کاربەدەستانی ناوچەکە بەشدارییان کرد.

هەزاران کەسیش چەند کاتژمێرێک لە ریز وەستابوون بۆ ئەوەی بچنە ناو ئەو کۆگایەوە کە جگە لەوەی میچەکەی لەسەر شێوەی ماکبووکە دیوارەکانیشی شووشەن.

لە کاتی هاتنیان بۆ ناو کۆگاکە لەلایەن تیم کووکەوە پێشوازییان لێکرا، ئەوانیش کە هاتنە ژوورەوە چەپڵەیان بۆ کرێکارانی کۆگاکە لێدا و چوونە نهۆمی خوارەوە. دواتر بەرپرسانی ئەپڵ لەگەڵ کڕیاران وێنەیان گرت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın