تەكنەلۆجيا و زانست

کیشوەری هەشتەم لەسەر زەوی دۆزرایەوە

زانایان باس لەوە دەکەن کە لە باشووری رۆژئاوای زەریای پاسفیک کیشوەری هەشتەم بەناوی "Zealandia" بوونی هەیە کە لەسەدا ٩٤ی لەژێر ئاودایە.

Sangar Hamad Azeez  | 17.02.2017 - نوێکردنەوە : 19.02.2017
کیشوەری هەشتەم لەسەر زەوی دۆزرایەوە

ئەنقەرە

بەگوێرەی هەواڵێکی گۆڤاری "Geological Society of America's Journal" زانایان پێیان وایە لە باشووری رۆژئاوای زەریای پاسفیک کیشوەری هەشتەم بەناوی "Zealandia" بوونی هەیە کە لەسەدا ٩٤ی لەژێر ئاودایە.

رووبەری کیشوەری زییلاندیا نزیکەی ٥ ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە کە دەکاتە نزیکەی سێ یەکی کیشوەری ئوستڕالیا.

ئەو کیشوەرە پێکدێت لە هەردوو دوورگەی باکوور و باشووری نیوزلاندا و نیوکالەدۆنیا هەروەها ئەو بەشەی کیشوەرەکە کە لەئێستادا دۆزراوەتەوە.

زانای بەناوبانگی جیهانی، نیک مۆرتایمەر رایگەیاند کە نزیکەی ٢٠ ساڵە کار لەسەر ئەم بابەتە دەکات.

مۆرتایمەر جەختی لەوە کردەوە کە دۆزینەوەی کێشوەرێکی نوێ لەوە زیاترە کە تەنیا بریتی بێت لە زیادکردنی ناوێک و گوتی: "ئەم کیشوەرە لەژێر ئاو ماوەتەوە بەڵام پارچە نەبووە، ئەمەش گرنگی خۆی هەیە، بۆیە پێویستە لێکۆلینەوەی لەسەر بکرێت کە چ هۆکارێک لەپشت ئەوەیە کە تاکو ئێستا ئەو کیشوەرە پارچە نەبووە".




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın