تەكنەلۆجيا و زانست

یەکێک لە ٢٠ پارچە ئەڵماسە گەورەکانی جیهان دۆزرایەوە

لە شارۆچکەی کۆنۆی وڵاتی سیرالیۆن کە دەوڵەمەندە بە کانزای ئەڵماس لە رۆژئاوای ئەفریقا، قەشەیەک لەکاتێکدا بەدوای بەردی بەنرخدا دەگەڕا پارچە ئەڵماسێکی عەیار ٧٠٦ دۆزیەوە.

Ramal Abdullah Mahmood  | 17.03.2017 - نوێکردنەوە : 18.03.2017
یەکێک لە ٢٠ پارچە ئەڵماسە گەورەکانی جیهان دۆزرایەوە

Ankara

داکار 

لە شارۆچکەی کۆنۆی وڵاتی سیرالیۆن کە دەوڵەمەندە بە کانزای ئەڵماس لە رۆژئاوای ئەفریقا، قەشەیەک لەکاتێکدا بەدوای بەردی بەنرخدا دەگەڕا پارچە ئەڵماسێکی عەیار ٧٠٦ دۆزیەوە.

ئەم پارچە ئەڵماسە کە یەکێکە لە ٢٠ پارچە ئەڵماسە گەورەکانی جیهان، نرخەکەی بە پێنج ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.

لەمبارەیەوە سەرکۆماری سیرالیۆن، ئێرنێست بای کۆرۆما راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و سوپاسی ئیدارەی خۆجێی و خەڵکی ناوچەکەی کردووە بەهۆی ئەوەی بە رێگای قاچاخ و نایاسایی پارچە ئەڵماسەکەیان نەبردووەتە دەرەوەی وڵات.

ئێستا پارچە ئەڵماسەکە لە قاسەی بانکی ناوەندیی فریتاونی پایتەختی وڵاتەکە پارێزراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın