تەندروستی, پەروەردەیی

رێژه‌ی له‌دایكبوون له‌ چین له‌ هه‌ڵكشاندایه‌

- له‌ماوه‌ی پێنج مانگی سه‌ره‌تای جێبه‌جێكردنی یاسای "دوو منداڵ" له‌ چین، حه‌وت ملیۆن و 800 هه‌زار له‌دایكبوون تۆماركراوه‌.

Mohammed Baqi Hussein  | 22.07.2017 - نوێکردنەوە : 24.07.2017
رێژه‌ی له‌دایكبوون له‌ چین له‌ هه‌ڵكشاندایه‌

Beijing

په‌كین - AA

له‌ماوه‌ی پێنج مانگی سه‌ره‌تای جێبه‌جێكردنی یاسای "دوو منداڵ" له‌ چین، حه‌وت ملیۆن و 800 هه‌زار له‌دایكبوون تۆماركراوه‌.

به‌مه‌ش بەراورد بەهه‌مان قۆناغی ساڵی رابردوودا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 7.8 له‌دایكبوون زیادیكردووه‌.

كۆمسیۆنی ته‌ندروستی و پلاندانانی خێزانی چین رایگه‌یاند، له‌پێنج مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ژماره‌ی له‌دایكبوون بەراورد بەهه‌مان قۆناغی ساڵی رابردوودا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 7.8 له‌دایكبوون زیادیكردووه‌.

له‌كاتێكدا حه‌وت ملیۆن و 800 هه‌زار منداڵ له‌ پێنج مانگی ئه‌مساڵدا له‌دایكبوون، جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ رێژه‌ی سه‌دا 58ی ئه‌و منداڵانه‌ منداڵی یه‌كه‌می خێزانه‌كانیان نه‌بوون.

له‌ ساڵی 2016دا كه‌ یاسای "یه‌ك منداڵ"ی تێدا هه‌ڵگیرا، 17 ملیۆن و 860 منداڵ له‌دایكبوون.

دانیشتوانی چین كه‌ له‌ كۆتایی 2015دا ملیارێك و 370 ملیۆن بوو، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ 2030دا ئه‌و ژماره‌یه‌ بگاته‌ ملیارێك و 450 ملیۆن.

له‌ ساڵی 1970كاندا به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی گه‌شه‌ی دانیشتوان له‌ وڵاتی چین یاسای "یه‌ك منداڵ" ده‌ركرا و به‌وپێیه‌ خێزانێك بۆی نه‌بوو له‌ منداڵێك زیاتری ببێت. به‌پێی یاساكه‌ ئه‌و خێزانانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌ژین، ئه‌گه‌ر منداڵی یه‌كه‌میان كچبێت، رێگه‌ی پێده‌درا منداڵێكی دیكه‌شی ببێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın