تەندروستی, ژيان

سلێمانی.. رەوشی تەندروستی كۆسرەت رەسول عەلی

- ماوەی دوو رۆژە جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆسرەت رەسول عەلی بە هۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە لە نەخۆشخانەیە و نەشتەرگەری بۆ كراوە، پزیشكەكانی ناوبراو دەڵێن رەوشی تەندروستی جێگیرە.

Dlshad Saifaalddin Ahmed  | 12.11.2017 - نوێکردنەوە : 13.11.2017
سلێمانی.. رەوشی تەندروستی كۆسرەت رەسول عەلی

As Sulaymaniyah

سلێمانی ـ AA

دوێنێ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆسرەت رەسول عەلی باری تەندروستی تێكچوو، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی تایبەتی فاروق لە سلێمانی نەشتەرگەری بۆ كرا، وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش رایگەیاند، كۆسرەت رەسول تووشی تەنگەژەیەكی تەندروستی بوو، بەو هۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانە كرا، ئەو نەخۆشییە بریتیە لە گیرانی بۆرییەكانی رێخۆڵە، بە سەرپەرشتی پزیشكانی پسپۆڕ توانرا حاڵەتەكەی دیاری بكرێت و نەشتەرگەرییەكی سەركەوتووی بۆ ئەنجام بدرێت.

ئەمڕۆش، دكتۆر دارا رەشید پزیشكی سەرپەرشتیاری كۆسرەت رەسول عەلی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێستا تەندروستی كۆسرەت رەسول جێگیرە و لەژێر چاودێری ورد دایە و بەرەو باش بوون دەچێت، لە كاتی ئێستاش پێویستی بە دەرەوەی هەرێم نییە.

دەرباز كۆسرەت رەسول لە بارەی تەندروستی باوكییەوە دڵنیایی دا و ئومێدی خواست لە 48 کاتژمێری داهاتوو ئەگەر بتوانێت بۆ خۆی پەیامێك ئاراستەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان بكات.

دەرباز گوتی: "كۆسرەت رەسول یەك لەو رەمزانەیە كە خەڵك شانازی پێوە دەكات، ئەگەر پێویست بكات بۆ چارەسەر لە دەرەوەی هەرێم بۆی دەكەین، بەڵام ئەوەی لێرە بۆی كراوە لە لایەن نەخۆشخانە و پزیشكەكانەوە لە دەرەوەش هەر ئەوەی بۆ دەكرا".

ماوەی دوو رۆژە ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی باڵای حزبەكان و چین و توێژە جیاكان بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە رەوشی تەندروستی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی سەردانی نەخۆشخانەكە دەكەن.

جێگری پێشووی سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەرهەم ئەحمەد ساڵح هیوای خواست نەخۆشییەكەی كۆسرەت رەسول ببێتە دەرفەتێك بۆ كۆكردنەوە و كۆبوونەوەی هەمووان، ئەو گوتی: "نەخۆشكەوتنی كاك كۆسرەت كاریگەری و رەنگدانەوەی هەیە، ئێستا با هەمووان تەركیزمان لەسەر چاكبوونەوەی كاك كۆسرەت بێت و بەڵكە بە هەمووشمانەوە هیمەتێك بكەین و دەرباز بین لەم دۆخە ناخۆشەی وڵاتەكەمان".

پێشتر و بە هۆی برینداربووینەوە لە میانی شەڕی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، كۆسرەت رەسول عەلی دۆخی تەندروستی تێكچووو، بۆ ئەو مەبەستەش نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا و لە ژێر چاودێری بەردەوامی پزیشكەكانیدا بووە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın