لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی خۆكوشتن له‌نێو سوپای ئه‌مریكادا
- به پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه كه له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2004 بۆ 2009، نۆ هه‌زار و 512 سه‌رباز له‌ناو سوپای ئه‌مریكادا هه‌وڵی خۆكوشتنیانداوه.
New York
نیویۆرك - AA
له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2004 بۆ 2009، نۆ هه‌زار و 512 سه‌رباز له‌ناو سوپای ئه‌مریكادا هه‌وڵی خۆكوشتنیانداوه.
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه، ده‌رده‌كه‌وێت كه رووداوه‌كانی خۆكوشتن له‌ناو یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازیدا كه پێشتر به مردن یان برینداربوون كۆتایی هاتووه، رێژه‌ی هه‌وڵی خۆكوشتن له‌نێو سه‌ربازاندا له‌ناو هه‌مان یه‌كه‌دا زیادیكردووه.
توێژینه‌وه‌كه كه له ژێر ناوی "مه‌ترسی هه‌وڵی خۆكوشتنی سه‌ربازان له‌و یه‌كانه‌ی هه‌وڵی خۆكوشتنیان تێدایه" كه له ماڵپه‌ڕی گۆڤاری پزیشكی ده‌روونی JAMA بڵاوكراوه‌ته‌وه، تاوتوێی رووداوه‌كانی خۆكوشتن له‌نێو سوپادا كراوه.
پزیشكانی ده‌روونی زانكۆیه‌كی ماریلاند، شیكاریان بۆ داتاكانی خۆكوشتنی سه‌ربازان كردووە كه له ساڵانی 2004 بۆ 2009 ئه‌ركی چالاكیان هه‌بووه.
له ئه‌نجامی شیكاریه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووە كه ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌وڵی خۆكوشتن له یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی 600 كه‌سیدا به به‌راورد به هه‌وڵه‌كانی خۆكوشتن كه له ساڵی رابردووتردا روویداوه، 2،3 هێنده زیادیكردووه.
هاوكات له توێژینه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2004 بۆ 2009دا، نۆ هه‌زار و 512 سه‌رباز له‌ناو سوپای ئه‌مریكادا هه‌وڵی خۆكوشتنیانداوه.
هه‌ر به‌پێی توێژینه‌وه‌كه لەسەدا 86ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی سوپا كه ویستوویانه خۆیان بكوژن پیاون و لەسەدا 68یان له خوار ته‌مه‌نی 30 ساڵیيه‌وه‌ن و لەسەدا 60یان ئه‌مریكی سپی پێستن.
پزیشکی دەروونی، دکتۆر رۆبەرت ئەرسانۆ کە واژووی لەسەر توێژینەوەکە کردووە، ئاماژەی بەوە داوە کە "بوونی هەوڵی خۆکوشتن لە یەکەیەکدا، مەترسی خۆکوشتن لەو یەکەیە بەرزدەکاتەوە".
پڕۆفیسۆری پزیشکی دەروونی لە بنکەی یەکە تەندروستییەکانی زانکۆی تێکساس لە سان ئەنتۆنیۆ، ئالان پێتەرسۆن لە لێدوانێکیدا لە بارەی توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە داوە لەوانەیە مەرجەکانی یەکەکە ببنە هۆی بەرزبوونەوەی هەوڵی خۆکوشتن.
بە پێی سیستەمی تەندروستی سەربازی، نزیکەی لەسەدا 20ی ئەو کەسانەی لەو وڵاتە خۆیان دەکوژن، سەربازی خانەنشینن.
بە پێی ئامارەکان سوپای ئەمریکا کە لە ساڵی 2001-2011 بەشداری جەنگی ئەفغانستان و عێراقیان کردووە، رێژەی خۆکوشتن لە قۆناغێکدا کە جەنگەکان روویانداوە دوو هێندە بەرزبووەتەوە، بە پێی دوایین راپۆرتی فەرمانگەی هەژماری گشتیی ئەمریکا کە لە مانگی ئایاری رابردوودا بڵاوکرایەوە لە ساڵی 2011ەوە تاکو 2015 لە 91 هەزار و 764 سەرباز دەرکەوتووە 57 هەزار و 141یان بە هۆی "خراپ بەکارهێنانی ئەرک" دوای شڵەژان تووشی خەمۆکی بوون.