تەندروستی

"لە هاویندا ئاگاداری نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار بن"

پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ڤیلدان یایڵا: "بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە رێژەیەکی زۆر، لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن ونەمانی ئاو لە لەش، بە هۆی گیرانی دەمارەکانی میشک یاخود زیادبوونی فشاری خوێن لەوانەیە ببێتە هۆی خوێنبەربوونی مێشک.

Ramal Abdullah Mahmood  | 09.07.2017 - نوێکردنەوە : 11.07.2017
"لە هاویندا ئاگاداری نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار بن"

Istanbul

ئیستانبوڵ – AA

بەڕێوەبەری یەکەی فێرکاری نۆڕینگەی زانستەکانی دەمار لە بنکەی فێرکاری تەندروستی دکتۆر سەعدی کۆنوک لە شاری ئیستانبوڵ، پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ڤیلدان یایڵا رایگەیاند کە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە رێژەیەکی زۆر، لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، تێکچوونی لێدانی دڵ و بە تينوويەتى مانەوە دەبێتە هۆی نەمانی ئاو لە لەش، بە هۆی گیرانی دەمارەکانی میشک یاخود زیادبوونی فشاری خوێن لەوانەیە ببێتە هۆی خوێنبەربوونی مێشک.

پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ڤیلدان یایڵا لە بارەی ئەو نەخۆشیانەی کە بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە رێژەیەکی زۆر سەرهەڵدەدەن، گوتی: "بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە رێژەیەکی زۆر لە وەرزی هاویندا، لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، تێکچوونی لێدانی دڵ و بە تينوويەتى مانەوە دەبێتە هۆی نەمانی ئاو لە لەشدا، بە هۆی گیرانی دەمارەکانی میشک یاخود زیادبوونی فشاری خوێن لەوانەیە ببێتە هۆی خوێنبەربوونی مێشک. ئەو نەخۆشانەی لە کارکەوتنی ئەندامێکی جەستەیان هەستی پێ دەکرێت، پێویستە بە زووترین کات بگەیەنرێنە لای دکتۆر و بەپەلە پشکنینیان بۆ بکرێت. پێویستە ئەو بنکە تەندروستی و نۆڕینگانەی نەخۆشی بۆ دەبرێت بنکەی تایبەتمەند و یەکەی چاودێری چڕی زانستەکانی دەمار بن. پێویستە ئەو رەوشە تەندروستیانە زوو دیاری بکرێن و بەپەلە چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın