مه‌ترسیی هێلكه و گۆشتی مریشكی به‌ركه‌وتوو به ده‌رمان له فه‌ڕه‌نسا
- وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی فه‌ڕه‌نسا هێلكه‌ی به‌ركه‌وتوو به ده‌رمانی "Fipronil"ی به‌سه‌ر كۆمپانیاكانی پێنج ناوچه‌ی جیاجیادا دابه‌شكردووه.
Ile-de-France
پاریس - AA
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی فه‌ڕه‌نسا هێلكه‌ی به‌ركه‌وتوو به ده‌رمانی "Fipronil"ی به‌سه‌ر كۆمپانیاكانی پێنج ناوچه‌ی جیاجیادا دابه‌شكردووه.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه له ناوچه‌كانی ڤیێن، ماین ێت لۆیر، پۆس دی كالایس، نۆرد و مۆربیهان 13 به‌شی جیاجیا هێلكه كه له هۆڵه‌ندا و به‌لجیكاوه هێنراوه، به‌سه‌ر پێنج شوێنكاردا دابه‌شكراوه كه هێلكه له به‌رهه‌مه‌كانیاندا به‌كارده‌هێنن.
روونكردنه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هاورده‌كردنی ئه‌و هێلكانه بۆ فەڕه‌نسا ده‌ستپێكراوه و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی هێلكه‌كه‌یان تیایدا به‌كارهێنراوه و ده‌ستبه‌جێ له‌ناوده‌برێن.
كۆمپانیایه‌كی ناوچه‌ی ماین ێت لۆیر به ناوی ئیگرێكا له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندووه، 30 هه‌زار هێلكه‌ی له به‌رهه‌مهێنێكی هۆڵه‌ندی كڕیوه.
بەرپرس لە کۆمپانیاکە، لوددۆڤیچ جەستۆ ئاماژەی بەوەکرد لێکۆڵینەوە لەوە کراوە کە ئەم هێلکانە چۆن و لە کوێ بەکاردەهێنرێن و لەسەدا ٧٠ی بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە هەناردەی دەرەوەی فەڕەنسا دەکرێن.
- لەدوای هێلکە لە ئێستادا گومان لە گۆشتی مریشک دەکرێت.
میدیای فەڕەنسی ئاماژە بە مەترسیی گۆشتی مریشكی بەرکەوتوو بەو دەرمانە دەکات لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو هێلکانەوە.
کەناڵی ئینفۆی فەڕەنسی بڵاوی کردەوە، ٨٠ قەفەسی مریشک لە هۆڵەندا قەرەنتینە کراون و بانگەشەی ئەوەیکردووە لەدوای هەریەک لە هۆڵەندا، بەلجیکا، ئەڵمانیا، سویسرا و سوید لە فەڕەنساش مەترسیی بوونی هێلکە و مریشکی بەرکەوتوو بەو دەرمانە هەیە.
له كاتێكدا له زۆر وڵاتی ئه‌ورووپادا ملیۆنەها هێلكه له كۆگاكاندا ده‌رهێنراوه، به تێپه‌ڕبوونی كاتیش چاودێری سه‌ر هێلكه‌ی به‌ركه‌وتوو به ده‌رمان كه له به‌رهه‌مهێنانی ساندویچ، مایۆنیز و به‌رهه‌می خۆراكی به‌كارده‌هێنرێت سه‌خت بووه.
به‌رپرسانی هۆڵه‌ندا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه تا ئێستا ملیۆنەها هێلكه و 300 هه‌زار مریشكیشیان له‌ناوبردووه.
رۆژنامه‌ی Le Figaro، بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و ژماره‌یه گه‌یشتووه‌ته ملیۆنەها مریشك.
ئاژانسی فیدراڵ كه به‌رپرسه له ئاسایشی زنجیره‌ی خۆراكی به‌لجیكا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له مانگی حوزه‌یراندا له وڵاته‌كه‌یدا "Fipronil" له هێلكه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه به نهێنی هێڵراوه‌ته‌وه بۆ رای گشتیی رانه‌گه‌یه‌نراوه.
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌نرا كه به‌رپرسانی به‌لجیكا له مانگی ته‌مووزدا، كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای ئاگاداركردووه‌ته‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن