پشتڕاستكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له ئیدلب
- رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی رایگه‌یاند كه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و پشكنینه‌كان پشتراستی ده‌كه‌نه‌وه کە له 4ی نیساندا له پارێزگای ئیدلب باکووری سووریا چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنراوه.
Netherlands Antilles
لاهای - AA
رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی رایگه‌یاند كه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و پشكنینه‌كان پشت راستی ده‌كه‌نه‌وه کە له 4ی نیساندا له پارێزگای ئیدلب باکووری سووریا چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنراوه.
سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ی له 4ی نیساندا له پارێزگای ئیدلب ئه‌نجامدرا، رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه و پشكنینانه‌ی له لایه‌ن شاندی پسپۆڕی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاییه‌وه ئه‌نجامدراوه و ده‌ركه‌وتووه كه له 4ی نیساندا له ناوچه‌ی خان شه‌یخونی سه‌ربه پارێزگای ئیدلب غازی سارین به‌كارهێنراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی، ئه‌حمه‌د ئوزومجو سه‌باره‌ت به راپۆرته‌كه رایگه‌یاند "به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه بی به‌زه‌ییه ده‌كه‌م. ئه‌وه هێرشێكه كه ته‌واوی به‌نده‌كانی به‌ڵێننامه‌ی چه‌كه كیمیاییه‌كانی پیشێل كردووه. ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه به‌رپرسیار بكرێن كه ئه‌و هێرشه مه‌ترسیداره‌یان ئه‌نجامداوه".
ئوزومجو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه كاری میكانیزمی لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌شی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه و، گوتی: "رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی راپۆرته‌كه‌ی ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكار و لایه‌نی وڵاتانی رێككه‌وتنی چه‌كی كیمیایی، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و میكانیزمی لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌شی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كراوه".
له ئه‌نجامی هێرشی رژیمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بۆسه‌ر ناوچه‌ی خان شه‌یخونی سه‌ربه پارێزگای ئیدلب له 4ی نیساندا، نزیكه‌ی 100 مەدەنی گیانیان له‌ده‌ستدا و 500 ی دیکەش برینداربوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن