جيهان

رووسیا.. خۆپیشاندان لە دژی پوتین

بەمەبەستی خۆکاندیدنەکردنەوەی سەرۆکی رووسیا ڤلادمیر پوتین لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا، لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە لە زۆربەی شارەکان، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

Abdullah Shukur  | 29.04.2017 - نوێکردنەوە : 30.04.2017
 رووسیا.. خۆپیشاندان لە دژی پوتین

Moskova

مۆسکۆ - AA

بەمەبەستی خۆکاندیدنەکردنەوەی سەرۆکی رووسیا ڤلادمیر پوتین لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا، لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە لە زۆربەی شارەکان، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

بەھۆی نەبوونی مۆڵەتی پێویست، پۆلیس رێگەی بە کۆبوونەوەی خۆپیشاندەران لە گەڕەکی "kitai Gorad" شاری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا نەدا.

بەم پێیەش ئەو گرووپەی ئۆپۆزسیۆن لە کۆنترۆڵی پۆلیس بەرەو بینایەی نووسینگەی ئیدارەی سەرۆکایەتی دەوڵەت رۆیشتن و یاداشتنامەیەکیان بەمەبەستی داوای خۆکاندیدنەکردنەوەی ڤلادمیر پوتین پێشکەش کرد.

ئەو خۆپیشاندانەی کە لەلایەن دامەزراوەی کۆمەڵگەی مەدەنی بە ناوی "رووسیای کراوە" بە سەرکردایەتی پیاوی کاری ئەو وڵاتە میخایل ھۆدۆرکۆڤسکی رێکخرابوو، ژمارەیەکی دیکەش لە گرووپە ئۆپۆزسیۆنە جیاوازەکانی رووسیا تێدا بەشداربوون. ھاوکات شوفێرانی بارھەڵگریش بە مەبەستی ھەڵگرتنی وەرگرتنی پارە لە رێگاکانی سەرەکی بەشداریان لە خۆپیشاندانەکان کرد.

بەپێی ئەو ھەواڵانەی کە لە راگەیەندنەکانی رووسیا بڵاوکراوەتەوە، ژمارەیەکی زۆری خۆپیشاندەر لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی سانت پیتەرسبورگ و شارەکانی دیکە دەستگیر کراون.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın