جيهان

"پێویستە گشت چەکدارە ئێرانییەکان لە عێراق بچنە دەرەوە"

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن رایگەیاند کە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق بەرەو کۆتایی دەچێت، هەر بۆیە پێویستە گشت چەکدارە بیانییەکان بە تایبەتی چەکدارانی ئێرانی بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

Abdullah Shukur  | 22.10.2017 - نوێکردنەوە : 23.10.2017
 "پێویستە گشت چەکدارە ئێرانییەکان لە عێراق بچنە دەرەوە"

Riyad

ریاز - AA


رێکس تیلەرسن لە شاری ریاز لەگەڵ ھاوتا سعوودییەکەی، عادل جوبەیر کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکە کۆنرگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان لە بنکەی ئاسمانی سەربازیی شا سەلمان سازکرد.

تیلەرسن سوپاسی جوبەیری کرد بەھۆی ئەوەی ئەمڕۆ داوەتی یەکەمین کۆبوونەوەی "ئەنجوومەنی ھەماھەنگی سعوودیە - عێراق" کراوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن رایگەیاند کە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق بەرەو کۆتایی دەچێت و هەر بۆیە پێویستە گشت چەکدارە بیانییەکان بە تایبەتی چەکدارانی ئێرانی بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

تیلەرسن ئاماژەی بەوەشدا کە پێویستە ئەو ناوچانەی کە لە ژێر دەستی داعش رزگارکراون، کۆنترۆڵ بکرێن و بە ھاوکاری دراوسێکانیش دەرفەت بدرێ بەوەی عێراق ھەڵبستێتەوە سەر پێ.

تیلەرسن پێشوازی لە دروستکردنی ئەنجوومەنی ھەماھەنگی سعوودیە-عێراق کرد کە کاردەکات بۆ چاکسازی و بوژاندنەوەی کەرتی تایبەت بەمەش ھانی وەبەرھێنان و ھەوڵەکانیان دەدات بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوە لە عێراق وەک ئەو ئاماژەی پێ کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن ئەوەشی خستەڕوو کە بابەتی سیاسەتی نوێی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئێران لەگەڵ شا سەلمان تاوتوێ کردووە و راشیگەیاند کە شا سەلمان پشتگیری خۆی بۆ سیاسەتی نوێی ئەمریکای راگەیاندووە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın