ئه‌مریكا: "له ئاماده‌باشیداین بۆ شه‌ڕكردن"
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، کۆلۆنێل رۆب مانینگ: "ئه‌گه‌ر كۆریای باكوور چالاكییه ئاژاوه‌گێڕیه‌كانی رانه‌گرێت ئه‌وا بژارده‌ی پێویست له‌باره‌ی كۆریای باكووره‌وه پێشكه‌ش به سه‌رۆك (دۆناڵد تره‌مپ) ده‌كه‌ین".
Washington DC
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، کۆلۆنێل رۆب مانینگ رایگەیاند "ئه‌گه‌ر كۆریای باكوور چالاكییه ئاژاوه‌گێڕیه‌كانی رانه‌گرێت ئه‌وا بژارده‌ی پێویست له‌باره‌ی كۆریای باكووره‌وه پێشكه‌ش به سه‌رۆك (دۆناڵد تره‌مپ) ده‌كه‌ین".
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووساندا له پنتاگۆن، کۆلۆنێل رۆب مانینگ سه‌باره‌ت به لێدوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور، ری یۆنگ هۆ كه هه‌ڕه‌شه‌ی لێدانی فڕۆكه بۆردومانه‌كانی B-1B Lancerی هێزه‌كانی ئاسمانی ئه‌مریكا كردبوو كه له سنووری كۆریای باكوور فڕینیان ئه‌نجامدابوو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له كایه‌ی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامدراوه و، ئه‌مریكا هه‌موو بژارده‌كانی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆیه دژ به كۆریای باكوور.
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر كۆریای باكوور چالاكییه ئاژاوه‌گێڕیه‌كانی رانه‌گرێت ئه‌وا بژارده‌ی پێویست له‌باره‌ی كۆریای باكووره‌وه پێشكه‌ش به سه‌رۆك (دۆناڵد تره‌مپ) ده‌كه‌ین".
کۆلۆنێل رۆب مانینگ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پنتاگۆن هه‌موو بژارده‌یه‌كی له‌به‌رده‌سته بۆ پاراستنی خاكی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی و، گوتی: "له رووی ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆك ده‌یه‌وێت له‌باره‌ی كۆریای باكووره‌وه بیدات بژارده‌ی سه‌ربازیی فراوانمان له‌به‌رده‌سته".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردن و نه‌كردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی له ناوچه‌كه‌دا، کۆلۆنێل رۆب مانینگ گوتی: "ئه‌م ئێواره‌یه له ئاماده‌باشیداین بۆ به‌رگریكردن".
- "هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر لیبیا"
کۆلۆنێل رۆب مانینگ باسی له‌وه كرد كه فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كه‌مپێكی داعش له لیبیا و، له ئه‌نجامدا 17 چه‌كداری داعش كوژراون و سێ ئۆتۆمبێلی رێكخراوه‌كه تێكشكێنراوه.
گوته‌بێژی پنتاگۆن، کۆلۆنێل رۆب مانینگ ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه كه‌مپه‌كه‌ی داعش كه‌وتووه‌ته ناوچه‌یه‌كی چۆڵه‌وانی كه 220 كیلۆمەتر له باشووری خۆرهه‌ڵاتی شاری سرت دووره و، شوێنێك بووه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش چه‌كدار و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پیادا تێپه‌ڕاندووه.
- "ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان"
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق بۆ ناردنی سه‌رباز بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی جێناكۆكن له نێوان حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، کۆلۆنێل رۆب مانینگ رایگه‌یاند "ئومێده‌وارم روو نه‌دات. پێویسته سه‌رنجه‌كانمان له‌سه‌ر له‌ناوبردنی داعش بمینیته‌وه له ناوچه‌كه. ئومێد ناخوازین هیچ شتیك رێگری له‌و توانایانه‌مان بكات".
له لایه‌كی دیكه‌وه کۆلۆنێل رۆب مانینگ بێ ئاگایی خۆی نیشان دا له باره‌ی به‌شداریكردن و نه‌كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی حه‌ویجه‌دا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن