ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئیسپانیا كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجامده‌دات
- به مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی نوی به‌رامبه‌ر كه‌ته‌لۆنیا، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئیسپانیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجامده‌دات.
Catalonia
بارسێلۆنا - AA
- به مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی نوی به‌رامبه‌ر كه‌ته‌لۆنیا، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئیسپانیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجامده‌دات.- 72 په‌رله‌مانتاری لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆی كه‌ته‌لۆنیا، ده‌قی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییان واژووكرد كه هه‌ڵپه‌سێردراوه.
- سه‌رچاوه‌كانی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری كه‌ته‌لۆنیا، پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی کارلێس پیگدێمۆنت له راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی "به هۆی به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به‌رپرسانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بووه".
حكوومه‌تی ئیسپانیا رایگەیاند كه رێوشوێنی نوێ ده‌گرنه‌به‌ر به‌رامبه‌ر روونكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ته‌لۆنیا، کارلێس پیگدێمۆنت له‌باره‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی.
دوای هه‌وڵی نوێی لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆیی له په‌رله‌مانی ناوخۆیی كه‌ته‌لۆنیا، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا، ماریانۆ راخۆی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی سۆسیالست، پیدرۆ سانشیز كه پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی وڵاته‌كه‌یه‌تی كۆبووه‌وه.
سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، سۆرایا سینز دی سانتاماریا بۆ راگه‌یاندنه‌كان دوا و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به هۆی قه‌یرانی كه‌ته‌لۆنیاوه به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجام ده‌دات.
گوتیشی: "نه به‌ڕێز کارلێس پیگدێمۆنت نه هیچ كه‌سێكی دیکە ناتوانێت پشت به یاسایه‌ك ببه‌ستێت كه بوونی نییه. نه له 1ی تشرینی یه‌كه‌مدا ریفراندۆم كراوه و نه خه‌ڵكی كه‌ته‌لۆنیاش زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌خوازن. ئه‌مرۆ به‌ڕیز پیگدیمۆنت حكوومه‌ته خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریه‌كی خۆی خسته ناو گه‌وره‌ترین نادیاریی مێژووییه‌وه".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن