جيهان

ئۆتۆمبیلەکانی دەوڵەتی عوسمانی لە بەغدا دەپارێزرێن

- لە بەغدای پایتەختی عێراق ئەو ئۆتۆمبیلانەی والییەکانی دەوڵەتی عوسمانی بەکاریان هێناوە و بەهایەکی مێژووییان هەیە، بە بایەخەوە دەپارێزرێن.

Haydar Hadi, Muhammet Ali Kemal  | 18.01.2018 - نوێکردنەوە : 19.01.2018
ئۆتۆمبیلەکانی دەوڵەتی عوسمانی لە بەغدا دەپارێزرێن

Baghdad

بەغدا - AA

لە بەغدای پایتەختی عێراق ئەو ئۆتۆمبیلانەی والییەکانی دەوڵەتی عوسمانی بەکاریان هێناوە و بەهایەکی مێژووییان هەیە، بە بایەخەوە دەپارێزرێن.

ئەو ئۆتۆمبیلانە لە نهۆمی ژێرەوەی شارەوانی شاری بەغدا کە سەردەمانێک لەژێر فەرمانڕەوایەتیی عوسمانییدا بووە لە گەراجێکدا پارێزگارییان لێدەکرێت.

جگە لەو ئۆتۆمبیلانەی کە والییەکانی عوسمانیی لە دوایین قۆناغی ئیمپراتۆرییەتەکەدا وەک ئۆتۆمبیلی فەرمیی کە مۆدیڵی ساڵەکانی ١٩٠٤ و ١٩١٧یە بەکاریان هێناوە، ئۆتۆمبیلی سەردەمی پاشایەتی و قۆناغی یەکەمی کۆمارییش بوونیان هەیە و لەو گەراجەدا دەپارێزرێن. بەشێک لەو ئۆتۆمبیلانە کە سەردەمانێک بە شەقامەکانی بەغدادا هاتوچۆیان پێکراوە لە ئیستادا پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەی جددیی هەیە و بە هۆی ئەو دۆخە ئەمنییەی ئێستا وڵاتی تێدایە و بایەخ پێنەدانی ئەو دەسەڵاتدارانەی لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ەوە دەسەڵاتیان گرتووەتە دەست، ئەو شوێنەی ئۆتۆمبیلەکانی تیادا هەڵگیراوە بە رووی هاووڵاتییاندا کراوە نییە.

لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، بەرپرسی شوێنەوارە مێژووییەکان لە شارەوانی بەغدا، عادل عەرداوی ئاماژەی بەوەکرد ژمارەی ئۆتۆمبیلەکان ٢٦ دانەیە و ژمارەیەکیان هی سەردەمی حوکمڕانی دەوڵەتی عوسمانییە.

عادل عەرداوی رایگەیاند ''ئۆتۆمبیلەکان مۆدێلی ساڵی ١٩٠٤ و ١٩١٧ن، هەریەک لە والییەکانی بەغدا، ئەبوبەکر حازم و سولەیمان نەزیف پاشا لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی بەکاریان هێناون. دەتوانرێت ئەو ئۆتۆمبیلانە دوای ئەوەی نۆژەندەکرێنەوە و بەکاربهێنرێن. ئەم ئۆتۆمبیلانە یەکێکن لە ئۆتۆمبیلە دەگمەنەکانی ئەو سەردەمە''.

عەرداوی باسی لەوەکرد لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ەوە بە هۆی ئەو رووداوە ناخۆشانەی روویانداوە ئەو ئۆتۆمبیلانە لە دانیشتوان شاردراونەتەوە و نەهێڵراوە ببینرێن، بەڵام شارەوانی بەغدا پرۆژەی ئەوەی هەیە کە ئەو ئۆتۆمبیلانە لە مۆزەخانەیەکی کراوەدا بە رووی بینین لە لایەن هاووڵاتییانەوە، بکاتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın