سياسەت, جيهان

ئیبراهیم کاڵن دەچێتە سەر مەزاری ئەحمەد کایا لە پاریس

- گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن سەردانی مەزارگەی گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد، ئەحمەد کایای کرد.

Murat Ünlü, Rewa Mahmut Hasan, Ramal Abdullah Mahmood  | 20.11.2017 - نوێکردنەوە : 21.11.2017
ئیبراهیم کاڵن دەچێتە سەر مەزاری ئەحمەد کایا لە پاریس

Paris

پاریس - AA

گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن سەردانی مەزارگەی گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد، ئەحمەد کایای کرد.

کاڵن دوای دانانی تاجەگوڵینە لەسەر گۆڕی کایا لە مەزارگەی پەیە لاچایس لە پاریس، نزایەکی خوێند بە کورتی.

کاڵن لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەدا کە بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی کایاوە دووبارە داوای رەحمەت بۆ ناوبراو دەکەین و یادی دەکەینەوە.

کاڵن گوتی: "کایا یەکێک بووە لەو هونەرمەندە بەتوانایانەی دڵێکی دەوڵەمەند و گەورەی هەبووە و لە خاکی ئانادۆڵو پێگەیشت. هەڵبەت لێرە چیرۆکێکی خەمناکی غەریبی هەیە. لە کاتێکدا کەسێکی وەک ئەو کە وڵات و نیشتیمان و خاک و ئاو و بەردی خۆی خۆش بوێت، بەڵام لە کۆتایی تەمەنیدا لە دەرەوەی وڵات گیان لەدەست دەدات، ئەمە چیرۆکێکی زۆر غەمگینە. ئەو چەندە خۆشبەختە کە سەرەڕای ئەوەی لە دووری ئەو وڵاتەی کە زۆری خۆشەویست کۆچی دوای کرد، ئەمڕۆ وڵاتەکەی بەخێرەوە یادی دەکەنەوە".

لەدرێژەی قسەکانیدا کاڵن لەبارەی کایاوە گوتی: "لێرە لەسەر گۆڕەکەی نووسیوویانە 'خوا حافیز وڵاتی خۆشەویستم'. پێموایە کە رۆیشتیش بەو هەستەوە رۆیی. بە درێژایی ژیانی بەو هەستەوە ژیا وەک کەسێک کە بە راستی وڵاتی خۆی خۆشدەوێت. خوا لێی خۆش بێت. دیسانەوە بە تامەزرۆییەوە یادی دەکەینەوە".

- "لەوکاتەوە تا ئێستا زۆر شت گۆڕاوە"

لە وەڵامی پرسیاریکدا لەبارەی ئەوەی ئەو کاتەی ئەحمەد کایا تورکیای بەجێ هێشت لەگەڵ تورکیای ئێستا چ جیاوازییەکی هەیە، کاڵن گوتی: "بەدڵنياییەوە ئەو ناحەقیە گەورەی بەرامبەر ئەحمەد کایا کرا لە کەشێکدا روویدا کە گۆڕا بۆ دۆخێکی شێتانە. واتا لە قۆناغی ٢٨ی شوباتدا. لەو قۆناغەدا هاوشێوەی هەزاران و دەیان هەزار زیانلێکەوتوو لەو کەشە ترسناکەدا ناحەقی بەرامبەر ئەحمەد کایاش کرا. ئەو کە دەیویست بە هونەر و میوزیک بە ئازادانە لە پێناو ئەوەی وڵاتەکەی بگەیەنێتە خاڵێکی باشتر ببێتە دەنگی لە باوەشگرتنی کورد، تورک، چەرکەز، عەرەب، دیندار، عەلمانی، راستڕەو، چەپڕەو، گوندنشین، شارنشین، بە داخەوە دووچاری ئەو ناحەقییە گەورەیە بۆوە. بەڵام لەو کاتەوە تا ئێستا زۆر شت گۆڕاوە. ئیدی لەوشتانە دەکۆڵینەوە. بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم قۆناغە هەوڵی یەکڕیزی و پێکەوەژیان دەدەین. ئەو کەسەی لەو کاتە رەوانەی زیندان کرا ئێستا سەرکۆمارمانە و ماوەی ١٥ ساڵە سەرۆکوەزیران بووە و سەرکۆمارە. خۆیشی ئەحمەد کایای زۆر خۆش ویستووە. بە رێزەوە یادی دەکاتەوە و جار جار باسی دەکەین. بۆ ئەوەی ئەو رۆژە ناخۆشانە دووبارە نەبنەوە و بەتایبەت هونەرمەندانمان دووچای ناحەقی لەو جۆرە نەبنەوە پێویستە هەموومان دەست بخەینە ناو دەستی یەک و کاربکەین".

لە سەردانەکەیدا باڵیۆزی تورکیا لە پاریس، ئیسماعیل حەقی یاوەری کاڵن-ی کرد.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın