جيهان

ئیسرائیل.. دروستكردنی ٥٦٦ یەکەی نیشتەجێبوون لە قودس پەسەندکرا

دوای دوو رۆژ لە دەستبەكاربوونی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئیسرائیل دروستكردنی ٥٦٦ یەكەی دیكەی نیشتەجێبوونی لە قودسی رۆژهەڵات پەسەند كرد.

Zana Natık Kerem  | 22.01.2017 - نوێکردنەوە : 26.01.2017
ئیسرائیل.. دروستكردنی ٥٦٦ یەکەی نیشتەجێبوون لە قودس پەسەندکرا

Quds

قودس ــ AA

ئەمڕۆ، لیژنەی رێكخستن و بونیادنان لە شارەوانی ئیسرائیل لە شاری قودس،دروستكردنی ٥٦٦ یەكەی دیكەی نیشتەجبوونی لە قودسی رۆژهەڵات پەسەند كرد.

بەپێی رادیۆی فەرمی ئیسرائیل سەرۆكی لیژنەكە، مائیر تەرجەمان رایگەیاند "بڕیار وابوو لەماوەكانی رابروودا، دروستكردنی ئەو ٥٦٦ یەكەیە پەسەند بكرابایە، بەڵام دواخرا لەبەر هۆكاری سیاسی و هەروەها تا ئەو كاتەی سەرۆكی نوێی ئەمریكا، دۆناڵد ترامپ دەست بەكاردەبێت".

مائیر تەرجەمان ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ١١ هەزار یەكەی نیشتەجێبوونی دیكە لە قودسی رۆژهەڵات لەسەروبەندی پەسەندكردن دان.

هاوكات رادیۆی فەرمی ئیسرائیل بڵاوی كردەوە كە پەسەندكردنی دروستكردنی ئەو ٥٦٦ یەكەیە دوای دوو رۆژ لەدەست بەكاربوونی سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ دێت.

بەپێی رادیۆكە، ئەو یەكە نیشتەجێبوونە نوێیانە لە ناوچەكانی "رمۆت شلۆمۆ" ، "رمۆت" و "بیسغات زئیف" دروست دەكرێن كە دەكەونە باكووری قودسی رۆژهەڵات.

پێشتریش سەرۆكی لیژنەی رێكخستن و بونیادنان لە شارەوانی ئیسرائیل لە قودس رایگەیاندبوو كە سەركەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، تیشكی سەوزە بۆ پەسەندكردن و بەردەوامی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوونی ئیسرائیل لە قودسی رۆژهەڵات.

هەر لە میانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو كە دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوونی ئیسرائیل لەسەر خاكی فەڵەستین وای لەقەڵەم نادات كە ببێتە ئاستەنگ لەبەردەم رێگەی گەیشتن بەئاشتی.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın