جيهان

ئیسپانیا حکوومەتی کەتەلۆنیای هەڵوەشاندەوە و داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد

- حکوومەتی ئیسپانیا حکوومەتی خۆڕێبەری کەتەلۆنیای هەڵوەشاندەوە و بڕیاری داوە لە ماوەی شەش مانگدا هەڵبژاردنی پێشوەختە لە هەرێمەکە ئەنجام بدرێت و بەمەبەستی رەزامەندی دەربڕین لەسەر بڕیارەکە ئاراستەی ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکەی کرد.

Şenhan Bolelli, Rewa Mahmut Hasan  | 21.10.2017 - نوێکردنەوە : 22.10.2017
ئیسپانیا حکوومەتی کەتەلۆنیای هەڵوەشاندەوە و داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد

Madrid

مەدرید - AA

حکوومەتی ئیسپانیا حکوومەتی خۆڕێبەری کەتەلۆنیای هەڵوەشاندەوە و بڕیاری داوە لە ماوەی شەش مانگدا هەڵبژاردنی پێشوەختە لە هەرێمەکە ئەنجام بدرێت و بەمەبەستی رەزامەندی دەربڕین لەسەر بڕیارەکە ئاراستەی ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکەی کرد.

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسپانی کە سێ کاتژمێری خایاند و دواتر سەرۆکوەزیران، ماریانۆ راژۆی ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان مافەکانی ئۆتۆنۆمی کەتەلۆنیا و پەرلەمانی ناوخۆیی هەڵناپەسێرن بەڵکو تەنیا رێوشوێنی پێویست لەبەرامبەر کەسایەتییەکان دەگرنە بەر.

راژۆی ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان پێشنیار دەکەن لە ماوەی شەش مانگدا هەڵبژاردنی ناوخۆیی ئەنجام بدرێت لە کەتەلۆنیا و لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆییەوە گوتی: "تاک لایەنانە بڕیار دراوە و هەڵوێستی دژ بە یاسا گیراوەتە بەر و هەوڵ بۆ پێکدادان دراوە".

لەلایەکی دیکەوە راژۆی ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەر کەتەلۆنیا سەربەخۆبێت ئەوا راسەوخۆ لە یەکێتی ئەورووپا و رێکخراوی بازرگانی جیهانی دەردەکرێط و ناوچەکە لە رووی ئابووریەوە لەسەدا ٢٥رووبەرووی هەژاری دەبێتەوە.

هاوکات ئاماژە بەوە دەکرێت ئەگەر کەتەلۆنیا سەربەخۆیی رابگەیەنێت ئەوا سەرۆکوەزیرانی کەتەلۆنیا کارلس پویگدیمۆنت سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت و بەتۆمەی دژایەتی کردنی دەوڵەت دەستگیردەکرێت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın