ئەمریکا:-ئامادەین لەگەڵ رووسیا کاربکەین
- ''به‌مه‌به‌ستی شکتپێهێنانی داعش له‌گه‌ڵ هه‌موو ئەو وڵاتانه‌دا هەماهەنگی ده‌که‌ین که هه‌مان ئامانجیان هەیە.''.
Washington DC
واشنتۆن- AA
- ''به‌مه‌به‌ستی شکتپێهێنانی داعش له‌گه‌ڵ هه‌موو ئەو وڵاتانه‌دا هەماهەنگی ده‌که‌ین که هه‌مان ئامانجیان هەیە. ئه‌گه‌ر رێگه‌یه‌ک هه‌بێت بۆ شه‌ڕکردن لە دژی داعش و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌کانماندا یه‌کبگرێته‌وه، ئه‌و چ له‌گه‌ڵ رووسیا بێت، یان هه‌ر وڵاتێکی دیکه، ئه‌و رێگه‌یه ده‌گرینه‌به‌ر و تاقی ده‌که‌ینه‌وه''.گوته‌بێژی کۆشکی سپی، سین سپایسه‌ر له‌یه‌که‌مین کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییدا ئاشکرایکرد ئاماده‌ن له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا له‌گه‌ڵ رووسیادا کاربکه‌ن.
سین سپایسه‌ر له‌کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌که‌یدا له‌کۆشکی سپی، باسی پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا و میسر، یه‌که‌م کاره‌کانی سه‌رۆکی وڵاته‌که‌ی دۆناڵد تره‌مپ و چه‌ندین بابه‌تی دیکه‌ی کرد.
سپایسه‌ر وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی سوورن له‌سه‌ر شه‌ڕی دژی داعش، ئاشکراشیکرد ده‌توانن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌دا کاربکه‌ن که پشتیوانیی له‌و جه‌نگه ده‌که‌ن.
جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه ئه‌گه‌ر پێویست بکات له‌وچوارچێوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له رووسیا و سووریادا کارده‌که‌ن و رایگه‌یاند ''وابزانم سه‌رۆک تره‌مپ له‌وباره‌یه‌وه تابڵێی قسه‌کانی بوون. به‌مه‌به‌ستی شکتپێهێنانی داعش له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانه‌دا کارده‌که‌ین که هه‌مان ئامانجیان هه‌یه. ئه‌گه‌ر رێگه‌یه‌ک هه‌بێت بۆ شه‌ڕکردن لە دژی داعش و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌کانماندا یه‌کبگرێته‌وه، ئه‌و چ له‌گه‌ڵ رووسیادا بێت، یان هه‌ر وڵاتێکی دیکه ئه‌و رێگه‌یه ده‌گرینه‌به‌ر و تاقی ده‌که‌ینه‌وه''.
گوته‌بێژی کۆشکی سپی باسی له‌وه‌کرد له‌په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی نێوان سه‌رۆکی ئه‌مریکا دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رکۆماری میسر، عه‌بدولفه‌تاح سیسیدا، جه‌خت له‌به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کان کراوه‌ته‌وه و واشنتۆن به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پشتیوانییکردنی قاهیره له رووی پێشکه‌شکردنی هاوکاریی سه‌ربازیی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی گوته‌کانیدا سین سپایسه‌ر باسی له‌یه‌که‌مین کاره‌کانی سه‌رۆکی ئه‌مریکا دۆناڵد تره‌مپ کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد بڕیاری کشانه‌وه له‌رێککه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شی زه‌ریای هێمن بۆ بازرگانی ''له‌سوودی گه‌لی ئه‌مریکا بوو'' و ئه‌وان ئامانجیان ئه‌وه‌یه له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا په‌یوه‌ندی گونجاوی بازرگانیی که له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکادا یه‌کبگرێته‌وه، درووست بکه‌ن.
سپایسه‌ر ئاشکرایکرد دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ پیاوانی کاری ناوچه جیاوازەکانی ئه‌مریکادا کۆبووه‌ته‌وه و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بووه باسی چەند بابەتێک بکات که له‌سوودی کرێکاره ئه‌مریکییه‌کان بێت، جه‌ختی له‌وه‌شکرده‌وه کاری هه‌ره له‌پێشینه‌ی ئه‌وان بریتییه له بەرزکردنەوەی رێژەی رەخساندنی درەفەتی هه‌لی کار.
گوته‌بێژی کۆشكی سپی ره‌تیکرده‌وه سه‌رۆکی وڵاته‌که‌ی فه‌رمانی به ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی ئه‌مریکا کردبێت ''لێکۆڵینه‌وه‌کانی په‌یوه‌ست به ده‌ستوه‌ردانی رووسیا له‌رێگه‌ی هێرشی سایبه‌ره‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکادا'' رابگرن.