جيهان

ئەمریکا دوای ٥٥ ساڵ باڵیۆزی خۆی لە کوبا دیاری کرد

ئیدارەی ئەمریکا، دوای ٥٥ ساڵ لە پچراندنی پەیوەندییە دیپلۆماسیەکان، یەکەم باڵیۆزی خۆی رەوانەی کوبا کرد.

Rewa Mahmut Hasan  | 28.09.2016 - نوێکردنەوە : 28.09.2016
ئەمریکا دوای ٥٥ ساڵ باڵیۆزی خۆی لە کوبا دیاری کرد

Washington DC

واشنتۆن- AA 

ئیدارەی ئەمریکا، دوای ٥٥ ساڵ لە پچراندنی پەیوەندییە دیپلۆماسیەکان، یەکەم باڵیۆزی خۆی رەوانەی کوبا کرد.

سەرۆکی ئەمریکا، باراک ئۆباما دوای بڕیاری کردنەوەی باڵیۆزی وڵاتەکەی لە کوبا، جیفەری دیلاورەنتیس-ی وەک بەرژەوەندیپارێزی ئەمریکا لە باڵیۆزخانەکە دیاری کرد.

دیلاورەنتیس یەکێکە لە دیپلۆماتکارەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و لەچوارچێوەی بڕیاری ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی کوبا و ئەمریکا لەساڵی ٢٠١٤دا ، بڕیار لە کردنەوەی باڵیۆزخانەیی هەریەک لەو دوو وڵاتە درا.

پێشتر جیفەری دیلاورەنتیس لە نوێنەرایەتی هەمیشەیی نەتەوەیەکگرتووەکان کاری کردووە و دواتریش لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بۆگۆتای پایتەختی کۆلۆمبیا و لە چەندین کاری تری ناو واشنتۆندا جێدەستی هەبووە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın