جيهان

ئەمریکا.. رێپێوانی ئافرەتان بوو بە خۆپیشاندانی دژ بە ترەمپ

- لە دوای تێپەڕینی یەک ساڵ بەسەر دەستبەکاربوونی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی لە زۆر ویلایەتی ئەمریکادا، رێپێوانی ئافرەتان "Women's March'' بەڕێوەچوو.

Bilgin S. Şaşmaz, Betül Yürük, Rewa Mahmut Hasan  | 21.01.2018 - نوێکردنەوە : 22.01.2018
ئەمریکا.. رێپێوانی ئافرەتان بوو بە خۆپیشاندانی دژ بە ترەمپ

Illinois

شیکاگۆ/نیویۆرک - AA

لە دوای تێپەڕینی یەک ساڵ بەسەر دەستبەکاربوونی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی لە زۆر ویلایەتی ئەمریکادا، رێپێوانی ئافرەتان "Women's March'' بەڕێوەچوو.

لە هەریەک لە شارەکانی واشنتۆن، نیویۆرک، شیکاگۆ و لۆس ئەنجلۆس بە سەدان ژن و پیاو رژانە سەر شەقامەکان.

رێپێوانی ئافرەتان لە یەکەم ساڵیادی دەستبەکاربوونی ترەمپ لە کۆشکی سپی، کرایە خۆپیشاندان دژ بە ترەمپ.

خۆپیشاندەران رەخنەیان لە سیاسەتەکانی ترەمپ دەگرت و دروشمی توندیان دژی دەگووتەوە.

بەشێک لە خۆپیشاندەران لە گراند پارک لە شیکاگۆ کۆبوونەوە و چەندین گوتار و دروشمی دژ بە ترەمپ-یان دەگوتەوە و پاشان بەدرێژایی یەک کیلۆمەتر ریپێوانێکیان ئەنجام دا تا بەردەم فەدەراڵ پلازا.

لە شاری نیویۆرکیش خۆپیشاندەران کڵاوی پەمەییان لەسەر کردبوو لە نزیک ترەمپ تاوەر کۆبوونەوە کە ژمارەیان زیاتر لە ١٢٠ هەزار کەس دەبوو.

ترەمپ لای خۆیەوە لە تویتەر نووسی، "رۆژێکی زۆر باشە بۆ رێپێوانی تەواوی ئافرەتان. بچنە دەرەوە و سەرکەوتنەکانی ١٢ مانگی پێشوو، سەرکەوتنی بێهاوتایی ئابووری و دەوڵەمەندی پیرۆز بکەن. رێژەی بێکاری ئافرەتان لە ١٨ مانگی دواییدا لە نزمترین ئاستیدایە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın