ئەمریکا پرۆسەی رادەستکردنەوەی فەتحوڵا گولەن بە شای ئێران دەچوێنێت
جۆناسان کۆهین، ئاماژە بەوە دەکات ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دادی ئەمریکا بۆ دۆسیەی رادەستکردەنەوەی سەردەستەی فەتۆ فەتحوڵا گولەن، جیا کراوەتەوە، لە دوای داواکردنی رادەستکردنەوەی شای ئێرانەوە تائێستا بۆ هیچ سکاڵایەکی تری رادەستکردنەوە جیانەکراوەتەوە.
Washington DC
واشنتۆن-AA
یاریدەدەری راوێژکاری بەرپرسی کاروباری ئەورووپا و ئەوراسیا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جۆناسان کۆهین، ئاماژە بەوە دەکات ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دادی ئەمریکا بۆ دۆسیەی رادەستکردەنەوەی سەردەستەی فەتۆ فەتحوڵا گولەن، جیا کراوەتەوە، لە دوای داواکردنی رادەستکردنەوەی شای ئێرانەوە تائێستا بۆ هیچ سکاڵایەکی تری رادەستکردنەوە جیانەکراوەتەوە.
جۆناسان کۆهین لەمیانی بەشداری کردنی لە کۆنفرانسێکدا لە پەیمانگای میدل ئێستی واشنتۆن باسی لە پرسی تورکیا و دوایین گۆڕانکاری نێوان هەردوو وڵات کرد و ئاماژەی بەوەدا کە لەماوەی دوو ساڵدا بەڕێژەیەکی بەرچاو گۆڕانکاری روویداوە لە پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکادا و گوتی، "تورکیا و ئەمریکا ٦٥ ساڵە هاوپەیمانن و زۆر جار پەیوەندییەکانیان قوڵ و ئاڵۆز بوونە".
کۆهین ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا دووەمین هێزی ناتۆیە و خاوەنی پێگەیەکی جوگرافی بەهێزە و دووپاتی کردەوە کە دەبێت ئەو کاریگەرییە لەبەرچاو بگیرێت و کاری لەسەر بکرێت.
ناوبراو ئەوەی بیری هەموو لایەک هێنایەوە کە تورکیا رۆڵێکی گرنگی بینیوە لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکادا لە ناوچەکە بەتایبەت ئەفغانستان و عێراق ئەمە لەکاتێکدا هێشتا هەردوو وڵات لە زۆر بواردا هەمان ئامانج و نیگەرانیان هەیە.
یاریدەدەری راوێژکاری بەرپرسی کاروباری ئەوروپا و ئەوراسیا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە دوای هەوڵە کودەتاییەکەی فەتۆ بە دوومانگ، سەردانی تورکیای کردووە و ئەو زیانانەی بینی کە بەر بینای پەرلەمانی تورکیا کەوتبوو لەئەنجامی هێرشی کودەتاچیەکان.
جۆناسان دەڵێت" لەوێ ئەو چاڵە گەورەیەیان نیشان دام کە بە ئێف ١٦ـەکانی خۆیان لێدرابوو، بیر لەوە بکەنەوە ئەمە لە کۆنگرێسی ئەمریکا روویداوە، پرسیان هەست بەچی دەکەن خەڵکی ئەوێ؟ ئەمە دۆخێکی نائاساییە.
كۆهین باسی له‌وه كرد كه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ستیاریه له توركیا نزیكببنه‌وه و، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و زه‌مینه تێبگه‌ن كه له توركیادا رووداوه‌كان هه‌وڵی كوده‌تایان هێنایه ئاراوه.
كۆهین ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دادی توركیادا كاریان كردووه بۆ بردنه به‌رده‌م دادگای به‌رپرسیارانی كوده‌تا و، ئه‌مریكاش هه‌وڵیداوه ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی دێت له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجامیبدات.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا بۆچی هێشتا راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌ی فه‌تۆ فەتحوڵڵا گوله‌ن به‌جێنه‌گه‌یه‌ندراوه، كۆهین گوتی: "ئه‌وه هێرشێكی راسته‌وخۆبوو بۆ سه‌ر دیموكراسی كه زیاتر له 200 كه‌س تیایدا كوژرا و، زیاد له دوو هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و رووداوێکی تراژیدیایی بوو بۆ توركه‌كان. ئێمه‌ش له‌پاڵ توركیاداین بۆ بردنه به‌رده‌م دادگایی به‌رپرسیارانی كوده‌تا".
جۆناسان كۆهین ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه راده‌ستكردنه‌وه‌ی گوله‌نیان به‌جددی وه‌رگرتووه و گوتی: "وه‌زاره‌تی داد به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو سه‌رچاوه‌ی ده‌ستخستووه بۆ لێكۆڵینه‌وه له داوای توركیا بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی گوله‌ن كه پێشتر نه‌بینراوه به‌رده‌وامن له لێكۆڵینه‌وه له داوای راده‌ستكردنه‌وه‌كه. هاوپیشه‌كانم له وه‌زاره‌تی داد پێیان راگه‌یاندم كه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی گوله‌ن ته‌رخانیان كردووه جگه له داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی شای ئێران بۆ هیچ داوایه‌كی دیكه ته‌رخان نه‌كراوه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆهین باسی له‌وه كرد كه ئه‌و پشتیوانیه‌ی ئه‌مریكا له په‌یه‌ده/پەکەکەی ده‌كات بووەته كێشه له‌نێوان توركیا و ئه‌مریكادا و گوتی: "ئه‌و زه‌مینه‌ی له‌گه‌ڵ توركه‌كاندا مشتومڕی لەسەر ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر به‌لای توركه‌كانه‌وه زۆر مایه‌ی دڵنیایی نه‌بێت راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه هاوبه‌شیمان له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه له سووریا نه‌بوونی جێگره‌وه‌ی دیكه بوو. له‌وێ به‌په‌له پێویستمان به‌هێزێك هه‌بوو. ده‌بوو داعش له ره‌ققه ده‌ربكه‌ین، ئه‌و هێزه‌ی له‌وێش بوو یه‌په‌گه/پەکەکە بوو" .
جۆن كۆهین په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌یه‌ده/پەکەکە و ئه‌مریكا و به تاكتیكی كاتی و وه‌زیفی ناوزه‌ندكرد و، به‌ڵام هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا و توركیای به ستراتیژى درێژخایه‌ن و دامه‌زراوه‌یی ناوبرد .