جيهان

ئەمریکا پرۆژە بڕیاری قودسی لە ئەنجوومەنی ئاسایش ڤیتۆ کرد

پرۆژە بڕیاری نەناسینی بڕیاری "قبووڵکردنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل لە لایەن ئەمریکاوە" بەشێوەیەکی یاسایی، بە رابەرایەتی تورکیا و لایەن میسرەوە ھاتە رۆژەڤی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵام لە لایەن ئەمریکاوە ڤیتۆ کرا.

Mazın Asad  | 18.12.2017 - نوێکردنەوە : 19.12.2017
ئەمریکا پرۆژە بڕیاری قودسی لە ئەنجوومەنی ئاسایش ڤیتۆ کرد

Washington DC

نیویۆرک - AA

پرۆژە بڕیاری نەناسینی بڕیاری "قبووڵکردنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل لە لایەن ئەمریکاوە" بەشێوەیەکی یاسایی، بە رابەرایەتی تورکیا و لایەن میسرەوە ھاتە رۆژەڤی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵام لە لایەن ئەمریکاوە ڤیتۆ کرا.

لە دوای بڕیاری ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل لە لایەن ئەمریکا، پرۆژە بڕیارێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان خرایە بواری دەنگدانەوە کە تاکو ئێستا بە گرنگترین ھەوڵ لەسەر ئاستی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەو پرسە دادەنرێت.

پرۆژە یاساکە بە رابەرایەتی تورکیا ئامادە کرا و لە لایەن میسری ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش ھێنرایە رۆژەڤەوە. لە دەنگدانەکەدا لە کۆی ١٥ ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش ١٤ ئەندامی لە بەرژوەندی پرۆژە یاساکە بڕیاریان دا و لە بەرامبەردا ئەمریکاش ڤیتۆی کرد.

-١٤ ئەندام لە بەرژوەندی پرۆژە بڕیارەکە دەنگی دا

لە بەرامبەر ڤیتۆی ئەمریکا، ھەریەک لە وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاسایش کە پێکھاتووە لە بەریتانیا، فەڕەنسا، چین، رووسیا، ئۆرگوای، بۆلیڤیا، ئەسیوبیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، کازاخستان، سنیگال، سوید، ئۆکرانیا و میسر لە بەرژوەندی پرۆژە بڕیارەکە دەنگیان دا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın