جيهان

ئەمریکا.. پچڕانی کارەبا لە فڕۆکەخانەی ئاتڵانتا هارتسفیڵد جاکسۆن

- بە هۆی پچڕانی تەزووی کارەبا لە فڕۆکەخانەی ئاتڵانتا هارتسفیڵد جاکسۆن لە ئەمریکا کە بە جەنجاڵترین فڕۆکەخانەی جیهان ناسراوە، ژمارەیەکی زۆری گەشتە ئاسمانییەکان دواخران و هەزاران گەشتیاریش لە فڕۆکەخانەکە گیریان خوارد.

Hakan Çopur, Ramal Abdullah Mahmood  | 18.12.2017 - نوێکردنەوە : 18.12.2017
ئەمریکا.. پچڕانی کارەبا لە  فڕۆکەخانەی ئاتڵانتا هارتسفیڵد جاکسۆن

Washington DC

واشنتۆن – AA

بە هۆی پچڕانی تەزووی کارەبا لە فڕۆکەخانەی ئاتڵانتا هارتسفیڵد جاکسۆن لە ئەمریکا کە بە جەنجاڵترین فڕۆکەخانەی جیهان ناسراوە، ژمارەیەکی زۆری گەشتە ئاسمانییەکان دواخران و هەزاران گەشتیاریش لە فڕۆکەخانەکە گیریان خوارد.

بە پێی زانیارییەکان هۆکاری پچڕانی تەزووی کارەبا کە کاریگەری کردە سەر تەواوی کاروچالاکییەکی فڕۆکەخانەکە لە ویلایەتی جۆرجیا بە هۆی ئاگرکەوتنەوە بووە لە ژێرخانی کارگەی کارەبا بەرهەمهێن.

سەرۆکی شارەوانی ئاتڵانتا، کاسیم ریید رایگەیاند کە دەورووبەری کاتژمێر١٣:٠٠ بە کاتی ئەمریکا تەزووی کارەبا پچڕاوە و لەگەڵ نیوەشەو چارەسەر دەکرێت و گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.

کاسیم ریید تیشکی خستە سەر ئەوەی بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی گەشتیاران ئەوەی لە دەستیان بێت درێغی ناکەن و گوتی: "بە هۆی ئەوەی ئاگرەکە زیانی بە هێڵە سەرەکییەکانی کارەبای فڕۆکەخانەکە گەیاندووە، چاککردنەوەی کاتی دەوێت".

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، بە هۆی پچڕانی تەزووی کارەباوە، نزیکەی هەزار گەشتی ئاسمانی دواخراون.

ئاتڵانتا هارتسفیڵد جاکسۆن کە بە یەکێک لە فڕۆکەخانە هەرە گرنگەکانی ئەمریکا دەژمێردرێت لە رووی ژمارەی ئەو گەشتیارانەی بەوێدا هاتوچۆ دەکەن، دەرکەوتووە جەنجاڵترین فڕۆکەخانەی جیهانە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن