جيهان

ئەندامانی لیژنەی هونەری کۆشکی سپی دەستیان لەکارکێشایەوە

ئەندامانی لیژنەی هونەری کۆشکی سپی کە لە هونەرمەند، نووسەر و تەلارسازە بەناوبانگەکانی ئەمریکا پێکهاتوون، دوای رووداوە توندوتیژییەکانی چارلۆتیسڤیلی، بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لەبەرامبەر داکۆکی کردنی ترەمپ لە راستڕەوی پەڕگیری و رەگەزپەرستی سپی پێستی

Ramal Abdullah Mahmood  | 19.08.2017 - نوێکردنەوە : 19.08.2017
ئەندامانی لیژنەی هونەری کۆشکی سپی دەستیان لەکارکێشایەوە

New York

نیویۆرک – AA

دوای حەوت مانگ لە کارکردن، ئەندامانی لیژنەی هونەری کۆشکی سپی کە لە ١٦ کەس پێکهاتوون دەستیان لەکارکێشایەوە. بەمجۆرەش جگە لە جارد کۆشنەر هەموو تیمە نزیکەکانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دەستبەرداری کارەکانیان بوون.

ئەندامانی لیژنەی هونەری کۆشکی سپی کە لە هونەرمەند، نووسەر و تەلارسازە بەناوبانگەکانی ئەمریکا پێکهاتوون، دوای رووداوە توندوتیژییەکانی چارلۆتیسڤیلی، بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لەبەرامبەر داکۆکی کردنی ترەمپ لە راستڕەوی پەڕگیری و رەگەزپەرستی سپی پێست، بەکۆمەڵ دەستیان لەکارکێشایەوە.

لەنێو ئەندامانی لیژنەکەدا نیگارکێش چەک کلۆس، نووسەر ژومپا لاهیری، تەلارساز تۆم ماینی و ئەکتەر جۆن لۆید بەدی دەکرێن، هەر ١٦ ئەندامی لیژنەکە نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ کردووە.

لە نامەکەدا هاتووە: "دوای ئەوەی پشتیوانی تیرۆریستان و ئەو گرووپە قین لەدڵانە کرا کە لە چارلۆتەسڤیلی هاووڵاتییانی ئەمریکایان کوشت و بریندار کرد، پێویستە بە پێی توانا بە توندترین شێوە سەرکۆنە بکرێن".

لیژنەی هونەری کۆشکی سپی لە ساڵی ١٩٨٢ لەسەردەمی سەرۆکایەتی رۆناڵد ریگن دامەزرێنرا، وەکو دەستەیەکی راوێژکاری سەرۆک لە بابەتە کولتووری و رۆشنبیرییەکان. هونەرمەندانی لیژنەکە ئامانجیان ئەوەیە هانی قوتابیان بدەن لە بواری هونەری و بۆ ئەم مەبەستەش بەرنامەی وەک گەڕانەوە بۆ هونەرەکان پەرە پێدەدەن لەو چوارچێوەیەشدا لە هەریەک لە قوتابخانەکاندا یەکێک لەو قوتابیانە هەڵدەبژێرن کە کۆنمرەی کەمە و دەرفەتی لە بواری هونەریدا بۆ دەڕەخسێنن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın