به‌غدا.. هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك
- له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق واژوو كۆكراوه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك.
Baghdad
به‌غدا - AA
له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق واژوو كۆكراوه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، په‌رله‌مانتاری توركمان، نیازی میعمارئۆغڵو رایگه‌یاند "به هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ند، 74 په‌رله‌مانتار واژوویان كۆكردووه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك".
نیازی میعمارئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه هه‌وڵیانداوه ژماره‌ی واژووكان بگه‌یه‌ننه 200 واژوو بۆ ئه‌وه‌ی به بڕیاری په‌رله‌مان ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
نیازی میعمارئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كێشه‌ی كه‌ركووك به له‌سه‌ركارلابردنی پارێزگار كۆتایی نایه‌ت، پێداگری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه له‌سه‌ر ریفراندۆم كێشه‌ی نوێی لێده‌كه‌وێته‌وه.
په‌رله‌مانتاری توركمان، نیازی میعمارئۆغڵو باسی له‌وه‌یشكرد كه ئه‌گه‌ر له كه‌ركووك ریفراندۆم بكرێت ئه‌وا هێزه كوردییه‌كان هه‌ژموون به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه جێ مشتومڕه‌كاندا داده‌نێن كه ئه‌وه‌یش بۆ ئه‌و ناوچانه مه‌ترسی جیددی دروست ده‌كات.
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه، ئه‌وا له شاره‌كه باری نائاسایی راده‌گه‌یه‌ندرێت و، شاره‌كه له لایه‌ن فه‌رمانده‌یی سه‌ربازیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت".
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر پارێزگاری كه‌ركووك، نه‌جمه‌ددین كه‌ریم-ی له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
باس له‌وه ده‌كرێت كه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌وڵدراوه بۆ له‌سه‌ركارلابردنی سه‌ركۆماری عێراق، فواد مه‌عسوم كه به‌ڕه‌گه‌ز كورده.