جيهان

بورجی ئیفڵ بەمەبەستی رێزگرتن لە قوربانییەکانی هێرشە تیرۆریستییەکەی میسر تاریک کرا

- لە پاریس گڵۆپەکانی بورجی ئیفڵ بەمەبەستی رێزگرتن لە گیانی قوربانییەکانی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر مزگەوتی رەوزە لە شاری عەریشی پارێزگای سینای باکوور لە میسر، کوژێنرانەوە.

Yusuf Özcan, Muhammet Ali Kemal  | 25.11.2017 - نوێکردنەوە : 26.11.2017
بورجی ئیفڵ بەمەبەستی رێزگرتن لە قوربانییەکانی هێرشە تیرۆریستییەکەی میسر تاریک کرا

Ile-de-France

پاریس - AA

لە پاریس گڵۆپەکانی بورجی ئیفڵ بەمەبەستی رێزگرتن لە گیانی قوربانییەکانی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر مزگەوتی رەوزە لە شاری عەریشی پارێزگای سینای باکوور لە میسر، کوژێنرانەوە.

گڵۆپەکانی بەفەرمانی سەرۆکی شارەوانی پاریس، ئان هیداڵگۆ لە نیوەشەودا کوژێنراونەتەوە و بەو شێوەیەش تاریکی باڵی بەسەر بورجی ئیفڵدا کێشاوە.

ئان هیداڵگۆ لە هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، رایگەیاندووە ''تیرۆر جارێکی دیکە میسری کردە ئامانج. سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان دەکەم و پشتیوانیی و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران، دەردەبڕم''.

گڵۆپەکانی بورجی ئیفڵ پێشتریش بەمەبەستی رێزگرتن لە گیانی قوربانییانی چەندین هێرشی تیرۆریستیی دیکە کە لە زۆرێک لە وڵاتان روویاندابوو، کوژێنرانەوە.

ئەوە راگەیەنرابوو کە لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریی بۆ سەر مزگەوتی رەوزەی شاری عەریش، ٢٣٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠٩ کەسی دیکەش برینداربوون. بەهۆی هێرشەکەشەوە ٣ رۆژ ماتەمینی سەرانسەریی لە میسر راگەیەنرا.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın