بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن له لایه‌ن به‌غداوه بۆ كۆسره‌ت ره‌سول
به هۆی به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "هێزه داگیركه‌ره‌كان" بۆ یه‌كه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی ناوه‌ند، دادگای عێراق بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كۆسره‌ت ره‌سول ده‌ركرد.
Baghdad
به‌غدا - AA
به هۆی به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "هێزه داگیركه‌ره‌كان" بۆ یه‌كه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی ناوه‌ند، دادگای عێراق بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كۆسره‌ت ره‌سول ده‌ركرد.
گوته‌بێژی دادگای باڵای عێراق، عه‌بدولستار بەیرەقدار راگه‌یه‌نراوێكی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا بەیرەقدار ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه‌ی سه‌ربه دادگای باڵا، به هۆی به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "هێزه داگیركه‌ره‌كان" به‌رامبه‌ر یه‌كه‌كانی پۆلیس و سوپا كه له كه‌ركووك ئه‌رك راده‌په‌ڕێنن، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ كۆسره‌ت ره‌سول ده‌ركردووه.
ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و گوتانه‌ی كۆسره‌ت ره‌سول "سووكایه‌تی و هاندانی تێدایه به‌رامبه‌ر هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق. بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كه‌یش به پێی یاسای سزای ژماره 226 ده‌ركراوه".