جيهان

بێسەروشوێن بوونی ١٥٠ کۆچبەر لە دەریای سپی

لە ئاوەکانی لیبیا بەلەمێکی کۆچبەران ژێرئاو کەوت و بەھۆیەوە نزیکەی ١٥٠ کۆچبەران بێسەڕوشوێن بوون.

Mazın Asad  | 29.03.2017 - نوێکردنەوە : 31.03.2017
بێسەروشوێن بوونی ١٥٠ کۆچبەر لە دەریای سپی

رۆما

لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی لیبیا لە دەریای سپی، ١٤٦ کۆچبەر بێسەروشوێن بوون.

کەناڵی Rainews٢٤ی ئیتاڵی بە پشتن بەستن بە زانیاری بەرپرسی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە دوورگەی لامپدوسای ئیتاڵیا، فلاڤیۆ دی گیاکۆمۆ بڵاوی کردەوە کە بەلەمەکە لە ئاوەکانی لیبیا لە دەریای سپی ژێرئاو کەوتووە.

فلاڤیۆ دی گیاکۆمۆ ئاماژەی بەوە دا کە بەھۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەوە ١٤٧ کەس بێسەروشوێن بوون کە لە نێوانیاندا پێنج منداڵ و ئافرەتی دووگیان ھەیە و راشیگەیاند تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی ئیتاڵیا بۆ شوێنی رووداوەکە چوون.

رووداوەکە لەکاتێکدا ھەستی پێکراوە کە کەشتییەکی سەربازیی ئیسپانی لە دەریای سپی بە مەبەستی رزگارکردنی گەنجێکی وڵاتی گامبیا لە ناوچەکەدا دەسوڕایەوە.

فلاڤیۆ دی گیاکۆمۆ لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی Askanewsی رایگەیاند: "ئەگەر ئەم گەنجە گامیاییە رزگار نەکرابایە، ھەرگیز ئاگاداری ئەو تراژێدیایە نەدەبووین".

ئاماژە بەوە کراوە کە بەلەمەکە دوو رۆژ لەمەوبەر لە شاری سابراسایی لیبیا بەڕێکەوتووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın