سياسەت, جيهان

بەریتانیا ئاستی هەڕەشەی تیرۆری بۆ بەرزترین ئاست بەرزکردەوە

- ئاستی هەڕەشەی تیرۆر لە بەریتانیا بۆ بەرزترین ئاست کە ''شلۆقە''ە، بەرزکرایەوە.

Tayfun Salcı, Muhammet Ali Kemal  | 24.05.2017 - نوێکردنەوە : 25.05.2017
بەریتانیا ئاستی هەڕەشەی تیرۆری بۆ بەرزترین ئاست بەرزکردەوە

London

لەندەن- AA

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێریزا مای ئاشکرای کرد ئاستی هەڕەشەی تیرۆریان لە وڵاتدا بۆ بەرزترین ئاست کە ''شلۆق''ە، بەرزکردووەتەوە.

تێریزا مای کە دوای هێرشە تیرۆریستییەکەی مانچستەر، بۆ دووەمین جار سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی بەپەلەی کابینەی حکوومەتی وڵاتەکەی، بە بەشداریی بەرپرسانی ئەمنی کرد. دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە روونکردنەوەی دایە رۆژنامەوانان.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێریزا مای ئاشکرای کرد هەوڵ و لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان و یەکە هەواڵگرییەکان بە مەبەستی دیارییکردنی ئەوەی کە ئایا هێرشبەرەکە بە تەنها کردەوەکەی ئەنجامداوە یان بەشێک بووە لە تۆڕێکی فراوان، بەردەوامە و رایگەیاند ''ناتوانین ئەگەری ئەوەی گرووپێکی فراوان پەیوەندییان بە هێرشەکەوە هەیە، پشتگوێ بخەین''.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئاشکرای کرد پشتبەستن بە زانیارییەکانی ناوەندی هاوبەشی شیکردنەوەی تیرۆر کە یەکەیەکی سەربەخۆیە و لێپرسراوە لە دیارییکردنی ئاستی هەڕەشە لەسەر وڵات، هەڵسەنگاندنیان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هەڕەشەکان کردووە و رایگەیاند: ''پشتبەستن بەو لێکۆڵینەوانەی ئەمڕۆ ئەنجامدراون، بڕیاردرا ئاستی هەڕەشە لەسەر وڵات لە ''جددیی''ەوە بۆ ''شلۆق'' بەرزبکرێتەوە. ئەمە بەو مانایە دێت کە ئەگەری روودانی هێرش لەهەر ئان و ساتێکدا هەیە و نەبەستراوە بە ئەگەری بوونی هێزەوە''.

تێریزا مای تیشکی خستە سەر ئەوەی بەرزکردنەوەی ئاستی هەڕەشە، پشتیوانیی و سەرچاوەی نوێ دەخاتە بەردەست هێزەکانی پۆلیس و لەو چوارچێوەیەشدا بەرپرسانی پۆلیس داوایان لە وەزارەتی بەرگریی کردووە کە سەربازیان بۆ دابین بکەن و وەزارەتەکەش داواکارییەکەی پەسەندکردووە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın