توركيا, جيهان

بەناو فەرماندەیەکی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە بورسا دەستگیرکرا

بەناو فەرماندەی ناوچەی وان ئاڵاداغڵاری رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە بورسا دەستگیرکرا.

Uğur Ulu  | 16.01.2018 - نوێکردنەوە : 16.01.2018
بەناو فەرماندەیەکی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە بورسا دەستگیرکرا

Bursa

بورسا - AA

بەناو فەرماندەی ناوچەی وان ئاڵاداغڵاری رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە بورسا دەستگیرکرا.

بە پێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، تیمەکانی پۆلیس لە شارۆچکەی هارمانجکی بورسا، ئۆتۆمبیلێکیان راگرتووە کە ئەوانی بینیوە، ویستوویەتی هەڵبێت.

گومانلێکراوەکە دوای ئاگادارکردنەوەی بۆ ئەوەی بوەستێت، هەوڵی ئەوەی داوە هەڵبێت، بەڵام هێزەکانی پۆلیس دوای کەوتوون و دوای ماوەیەک دەستگیریان کردووە.

هێزەکانی پۆلیس لەو ناسنامەیەی کە گومانلێکراوەکە داویەتی بە گوماندا چوون کە هی کەسێکی دیکە بێت و بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان لە دۆخەکە ئاگادارکردووەتەوە. لەو بەدواداچوونەی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئەنجامیانداوە، گومانلێکراوەکە بەناو فەرماندەی ناوچەی وان ئاڵاداغڵاری رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە و ناوی رەشات کاراباڵک و نازناوی ''سەفکان''ە.

رەشات کاراباڵک لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠دا، پەیوەندیی بە پەکەکەوە کردووە و پێشتر بە ناو فەرماندەی ناوچەی توندورەک بووە لە ئاگری.

ئەوەش زانراوە کە گومانلێکراوەکە ماوەیەکە لە شارۆچکەی تاوشانڵی سەر بە کوتاهیا لە لای ژمارەیەک لە کەسوکاری خۆی حەشارداوە.

کاراباڵک دوای تەواوبوونی رێوشوێنەکانی لە بورسا رەوانەی وان کرا و لە لایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın