جيهان

تا دێت متمانەی خەڵکی رووسیا بە دۆناڵد ترەمپ کەم دەبێتەوە.

بەپێی راپرسییەک کە دامەزراوەی راپرسی VTsIOM رووسی، لە سەدا ٢٨ی بەشداربووان بۆچوونیان لەسەر ترەمپ نەرێنیە، لە سەدا ٤٨ بۆچوونی خۆیان نەخستۆتە روو و تەنها لە سەدا ١٨یشیان بۆچوونیان ئەرێنییە.

Ramal Abdullah Mahmood  | 04.08.2017 - نوێکردنەوە : 05.08.2017
تا دێت متمانەی خەڵکی رووسیا بە دۆناڵد ترەمپ کەم دەبێتەوە.

Moskova

مۆسکۆ – AA

تا دێت متمانەی خەڵکی رووسیا بە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ کەم دەبێتەوە.

بەپێی راپرسییەک کە دامەزراوەی راپرسی VTsIOM رووسی ئەنجامی داوە و هەزار و ٢٠٠ کەس بەشدارییان تیادا کردووە، لە سەدا ٢٨ی بەشداربووان بۆچوونیان لەسەر ترەمپ نەرێنیە، لە سەدا ٤٨ بۆچوونی خۆیان نەخستۆتە روو و تەنها لە سەدا ١٨یشیان بۆچوونیان ئەرێنییە بەرامبەر ترەمپ.

دامەزراوەکە رایگەیاندووە بەپێی راپرسییەکەی پێشوو کە مانگی تەمووز ئەنجام دراوە لە سەدا ٢٧ی بەشداربووان بە ئەرێنی لە ترەمپیان رووانیووە، ئاماژەی بەوەشداوە هۆکاری کەمبوونەوەی متمانەش بە ترەمپ لەلایەن هاووڵاتییانی رووسیاوە بۆ پەسەندکردنی ئەو پڕۆژەیاسایە دەگەڕێتەوە کە کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ فراوانکردنی سزاکانی سەر رووسیا داویەتی.

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو وێڕای هەبوونی "کەموکوڕی بە رادەیەکی بەرچاو" پڕۆژەیاسای کۆنگرێسی بۆ فراوانکردنی سزاکانی سەر رووسیا واژوو کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın