''تاوتوێی سزاکانی سەر باکووری عێراق دەکەین''
بەکر بۆزداغ لەبارەی هه‌ڵپه‌ساردنی به‌رامبه‌ری كاروباری ڤیزه له نێوان توركیا و ئه‌مریكا، رایگەیاند "به‌رپرسانی وه‌زارەتی ده‌ره‌وه باسیان له‌وه كرد كه كۆبوونه‌وه‌كانی دوێنێ له دۆخێكی زۆر بنیاتنه‌ردا به‌ڕێوه‌چووه.
Arbil
ئەنقەرە- AA
- جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا و گوته‌بێژی حكوومه‌ت، بەکر بۆزداغ لەبارەی هه‌ڵپه‌ساردنی به‌رامبه‌ری كاروباری ڤیزه له نێوان توركیا و ئه‌مریكا، رایگەیاند "به‌رپرسانی وه‌زارەتی ده‌ره‌وه باسیان له‌وه كرد كه كۆبوونه‌وه‌كانی دوێنێ له دۆخێكی زۆر بنیاتنه‌ردا به‌ڕێوه‌چووه. منیش زانیاری تایبه‌تم وه‌رگرت کە له كەشوهه‌وایه‌كی ئه‌رێنیدا به‌ڕێوه‌چوو، لایه‌نه‌كان زۆر باش له یه‌كتر تێگه‌یشتوون. زۆر به روونی ئه‌و په‌یامانه‌یان به‌یه‌كتری دا كه ده‌یانویست بیگه‌یه‌نن و، له كۆتایی ئه‌و كۆبوونه‌وانه كه له ره‌وشێكی بنیاتنه‌ردا به‌ڕێوه‌چوون هه‌ردوو لایه‌ن گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی به‌ده‌ستیانهێناوه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كانیاندا به‌شی بكه‌ن. ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكیانه‌ی كه له توركیاوه گه‌ڕانه‌وه ئه‌وا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یاندا، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیادا به‌ش ده‌كه‌ن و به‌یه‌كه‌وه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینین. من پێموایه كه پێویست ناكات ئه‌و قۆناغه زیاتر درێژه بكێشێت. چونكه ئه‌وه قۆناغێكه كه دژی گه‌لانی هه‌ردوو وڵاته و، بڕیارێكی راست و ره‌وا نییه".جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا و گوته‌بێژی حكوومه‌ت، بەکر بۆزداغ لەبارەی هه‌ڵپه‌ساردنی به‌رامبه‌ری كاروباری ڤیزه له نێوان توركیا و ئه‌مریكا، رایگەیاند "به‌رپرسانی وه‌زارەتی ده‌ره‌وه باسیان له‌وه كرد كه كۆبوونه‌وه‌كانی دوێنێ له دۆخێكی زۆر بنیاتنه‌ردا به‌ڕێوه‌چووه. منیش زانیاری تایبه‌تم وه‌رگرت کە له كەشوهه‌وایه‌كی ئه‌رێنیدا به‌ڕێوه‌چوو، لایه‌نه‌كان زۆر باش له یه‌كتر تێگه‌یشتوون. زۆر به روونی ئه‌و په‌یامانه‌یان به‌یه‌كتری دا كه ده‌یانویست بیگه‌یه‌نن و، له كۆتایی ئه‌و كۆبوونه‌وانه كه له ره‌وشێكی بنیاتنه‌ردا به‌ڕێوه‌چوون هه‌ردوو لایه‌ن گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی به‌ده‌ستیانهێناوه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كانیاندا به‌شی بكه‌ن. ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكیانه‌ی كه له توركیاوه گه‌ڕانه‌وه ئه‌وا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یاندا، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیادا به‌ش ده‌كه‌ن و به‌یه‌كه‌وه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینین. من پێموایه كه پێویست ناكات ئه‌و قۆناغه زیاتر درێژه بكێشێت. چونكه ئه‌وه قۆناغێكه كه دژی گه‌لانی هه‌ردوو وڵاته و، بڕیارێكی راست و ره‌وا نییه".
بەکر بۆزداغ لەبارەی سزاکانی سەر هەرێمی کوردستان قسەی کرد و گوتی: "هەر جۆرە بژاردەیەک بەرامبەر پێشهاتەکانی ناوچەکە لەسەر مێزی گفتوگۆیە. پێشتریش رامانگەیاندووە. سەرەتا چ جۆرە هەنگاوێک دەنێین و دواتر چ هەنگاوێکی دیکە دەنێین، مەرجەکانیش دیاری دەکرێن. چ جۆرە پێشهاتێک سەر هەڵبدا بەرامبەر ئەوە پلانمان هەیە بۆ جێبەجێکردن و کار بەوە دەکەین".
دواتر رایگەیاند "له كه‌ركووك عه‌ره‌به‌كان، توركمانه‌كان، كورده‌كان ده‌ژین و، كه‌ركووك به شارێكی دێرینی توركمان ناسراوه. كه‌واته به‌دڵنیاییه‌وه پێویسته ئه‌و پێكهاته دیموگرافیه‌ی كه‌ركووك بپارێزرێت، هه‌ڵوێستێك هه‌بێت و پارێزگاری لێبكرێت. توركیا به‌توندی دژ بە هه‌ر هه‌نگاوێكه كه رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه بیگرێته‌به‌ر له ناوچه‌كه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی كاریگه‌ر دابمه‌زرێنێت و ببێته خاوه‌ن قسه تیایدا. توركیا پێشتریش ده‌یانجار ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه هه‌ڵوێستی زۆر توندی ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه. هه‌رگیز ناگونجێت ق‌بووڵی ئه‌وه بكه‌ین رێكخراوی تیرۆریستیی له‌وێ ناوچه‌ی كاریگه‌ر دروست بكات. كه‌سیش مافی ئه‌وه‌ی نییه چاوه‌ڕوانی ره‌زامه‌ندی نیشاندانی ئه‌وه‌مان لێبكات".
بەکر بۆزداغ لەبارەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی هێزەکانی عێراق لە کەرکووک، رایگەیاند "ئیدارەی هەرێمیی باکووری عێراق وەک ئەو کەسەی لێهات کە بۆ ریش چوو سمێڵیشی لەسەر دانا. هەموومان بەچاوی خۆمان دەبینین ئەوەی هەنگاوی نا بۆ رێگەخۆشکردن بۆ ناسەقامگیری و ئاژاوە، ئەوان بوون. چاودێری رەوشەکە دەکەین بزانین بە کوێ دەگات، هەموومان بە چاوی خۆمان دەیبینین. ئێمە وەک تورکیا دەڵێین کەرکووک لە نێو یەکپارچەیی خاکی عێراق و دەستوور و یەکڕیزی سیاسیی دەبێت هەڵسەنگێندرێت و تورکیاش پشتگیری ئەو هەڵسەنگاندنە دەکات".
دواتر سەبارەت بە قۆناغی گۆڕانكاری له ئاك پارتی-دا، ئاماژەی بەوەکرد "من هه‌میشه ئه‌وه ده‌ڵێم كه هه‌ركه‌سێك گوێ بۆ ئیراده‌ی گه‌ل داخات ئه‌وا له‌وێوه زیان ده‌كات له كاتی هه‌ڵبژاردندا له كاتی دیكه‌شدا ده‌كه‌وێته كێشه‌وه. له‌به‌رئه‌وه پێویسته گوێ به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی گه‌ل دانه‌خرێت. چاوه‌ڕوانیم له هاوڕێیانمان ئه‌وه‌یه به ته‌ندروستی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگه‌ندنانه بكه‌ن و، به شێوه‌یه‌كی گونجاو هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر ئه‌و ئیراده‌ی گۆڕانكاریه هه‌بێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن