تره‌مپ: "كاتی ئه‌وه هاتووه كۆتایی به شه‌ڕی سووریا بهێنرێت"
- "له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ رووسیا هیچ رێكناكه‌وین. ئه‌گه‌ر رێكبكه‌وتینایه زۆر باش ده‌بوو. ئه‌گه‌ری هه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ رووسیا له نزیمترین ئاستدابێت."
Washington DC
واشنتۆن - AA
- سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، له‌كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شیدا له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگدا، جارێكی دیكه ئیدانه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی رژێمی سووریای كرد و گوتی، "كاتی ئه‌وه هاتووه كۆتایی به شه‌ڕی ناوخۆی دڕندانه‌ی سووریا بهێنرێت و به‌سه‌ر تیرۆرستاندا سه‌ربكه‌وین و په‌نابه‌ران بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان."- "ستایشی هاوكاریی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ و هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین له ئیدانه‌كردنی هێرشی چه‌كه ترسناكه‌كانی ئه‌سه‌د. كوشتنی خه‌ڵكی سڤیلی بێ‌تاوان به منداڵ و كۆرپه‌كانیشه‌وه بێبه‌زه‌ییانه به چه‌كی كیمیایی، به‌دڵنیاییه‌وه له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌وه كه گرنگی به ژیانی مرۆڤ ده‌ده‌ن ره‌تده‌كرێـته‌وه."
- "له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ رووسیا هیچ رێكناكه‌وین. ئه‌گه‌ر رێكبكه‌وتینایه زۆر باش ده‌بوو. ئه‌گه‌ری هه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ رووسیا له نزیمترین ئاستدابێت."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، له‌كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شیدا له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگدا، جارێكی دیكه ئیدانه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی رژێمی سووریای كرد و گوتی، "كاتی ئه‌وه هاتووه كۆتایی به شه‌ڕی ناوخۆی دڕندانه‌ی سووریا بهێنرێت و به‌سه‌ر تیرۆرستاندا سه‌ربكه‌وین و په‌نابه‌ران بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان."
تره‌مپ ستۆڵتنبێرگ دوای دیداره‌كه‌یان له كۆشكی سپی، له‌گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانیان دایه‌وه.
تره‌مپ له‌باره‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه گوتی، "كاتی ئه‌وه هاتووه كۆتایی به شه‌ڕی ناوخۆی دڕندانه‌ی سووریا بهێنرێت و به‌سه‌ر تیرۆرستاندا سه‌ربكه‌وین و په‌نابه‌ران بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان."
هه‌روه‌ها تره‌مپ ئاماژه‌ی به گرنگیی كاركردنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ناتۆدا كرد له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریاوه و گوتی،"ستایشی هاوكاریی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ و هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین له ئیدانه‌كردنی هێرشی چه‌كه ترسناكه‌كانی ئه‌سه‌د. كوشتنی خه‌ڵكی سڤیلی بێ‌تاوان به منداڵ و كۆرپه‌كانیشه‌وه بێبه‌زه‌ییانه به چه‌كی كیمیایی، به‌دڵنیاییه‌وه له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌وه كه گرنگی به ژیانی مرۆڤ ده‌ده‌ن ره‌تده‌كرێـته‌وه."
- "ره‌خنه له حكوومه‌تی مۆسكۆ"
تره‌مپ ره‌خنه‌ی له حكوومه‌تی مۆسكۆش گرت به‌هۆی پشتگیرییه‌كانیه‌وه بۆ رژێمی ئه‌سه‌د و له‌وباره‌وه گوتی،"له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ رووسیا هیچ رێكناكه‌وین. ئه‌گه‌ر رێكبكه‌وتینایه زۆر باش ده‌بوو. ئه‌گه‌ری هه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ رووسیا له نزیمترین ئاستدابێت."
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئاگاداربوونی رووسیا له هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به‌ر له هێرشه‌كه تره‌مپ رایگه‌یاند، رووسیا له‌نزیكه‌وه كار له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا ده‌كات و ئه‌گه‌ری ئاگاداربوونی له هێرشه‌كه به‌رزه. تره‌مپ له‌وباره‌وه به‌دڵنیاییه‌وه قسه‌ی نه‌كرد و ئاماژه‌ی به به‌ڕێوه‌چوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان دا و گوتی،"ئه‌نجامه‌كان ده‌بینین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن