Washington DC
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو ئه‌نجام دا و پێكه‌وه بابه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا-ئیسرائیل و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری و ئاسایشیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا تاوتوێ كرد.
كۆشكی سپی راگەیەنراوێکی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی تره‌مپ و ناتانیاهو بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی راگەیەنراوەكه له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا تره‌مپ باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه له بابه‌ته سه‌ربازی، ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كاندا و له ده‌قی راگەیەنراوەكه‌دا هاتووه، "تره‌مپ و ناتانیاهو رێككه‌وتوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی له‌بابه‌تی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی ئێران و چه‌ندین بابه‌تی جیاوازدا له په‌یوه‌ندیی نزیكدابن. تره‌مپ رایگه‌یاندووه كه به‌بێ مه‌رج پشتگیریی ئاسایشی ئیسرائیل ده‌كات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و گرووپه توندڕه‌وه‌كان له پێشترینه‌كانی حكوومه‌ت ده‌بن".
هه‌روه‌ها له راگەیەنراوەكه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه كه تره‌مپ و ناتانیاهو بابه‌تی فه‌ڵه‌ستین-ئیسرائیلیان تاوتوێكردووه و تره‌مپ رایگه‌یاندووه كه كێشه‌كه ته‌نها به‌دانوستانی نێوان هه‌ردوولا چاره‌سه‌رده‌بێت و ئه‌مریكا هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته ده‌دات.
راشگه‌یه‌نراوه كه تره‌مپ ناتانیاهوی بانگهێشتی كۆشكی سپی كردووه بۆ مانگی شوبات.
- یه‌كه‌م سه‌ردانی كۆشكی سپیش له بەریتانیاوه ده‌بێت.
له راگەیەنراوێکی كۆشكی سپی‌دا هاتووه كه دوای دەستبەکاربوونی تره‌مپ له كۆشكی سپی یه‌كه‌م میوانی بیانی سه‌ردانی ئەمریکا ده‌كات سه‌رۆكوه‌زیرانی بەریتانیا تێریزا مه‌ی ده‌بێت. بڕیاره مه‌ی رۆژی هه‌ینی بگاته واشنتۆن و له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆببێته‌وه.