توركيا, جيهان

تورکیا ئیدانەی هەوڵی دامەزراندنی سوپا لە لایەن ئەمریکاوە بۆ پەیەدە/پەکەکە کرد

- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، هەوڵی دروستکردنی سوپا بۆ رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە لە لایەن ئەمریکاوە، ئیدانە کرد.

Ercan Canbolat  | 15.01.2018 - نوێکردنەوە : 15.01.2018
تورکیا ئیدانەی هەوڵی دامەزراندنی سوپا لە لایەن ئەمریکاوە بۆ پەیەدە/پەکەکە کرد

Ankara

ئەنقەرە- AA

- وەزارەتی دەرەوە: ''ئەم جۆرە هەوڵانەی بەردەوامییدان بە هاوکارییکردنی پەیەدە/یەپەگە لە لایەن ئەمریکاوە کە دژیەکە لەگەڵ بەڵێن و راگەیەنراوەکانی ئەمریکادا و ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا و یەکپارچەیی خاکی سووریا دەخاتە مەترسییەوە، هەرگیز جێگەی قبووڵکردن نیین. ئیدانەی سووربوون لەسەر ئەو هەڵوێستە هەڵەیە دەکەین و جارێکی دیکە ئەوە وەبیر دەهێنینەوە کە تورکیا رژدە و توانای ئەوەی هەیە هەر جۆرە هەڕەشەیەک بۆ سەر وڵاتەکەی لەناوبەرێت''. 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، هەوڵی دروستکردنی سوپا بۆ رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە لە لایەن ئەمریکاوە، ئیدانە کرد.

لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە ''دوای ئەوەی لە میدیای نێودەوڵەتییدا ژمارەیەک هەواڵ سەبارەت بە ئامادەکاریی بۆ دامەزراندنی بە ناو ''سوپای باکوور'' بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە/یەپەگە بە پشتیوانیی ئەمریکا، بڵاوکرایەوە، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە رۆژی ١٠ی کانوونی دووەم بۆ وەزارەتی دەرەوە بانگر کرا و داوای روونکردنەوەی لێکرا''.

هەروەها لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە:

''ئەم جارە ژمارەیەک هەواڵ بڵاوکراونەتەوە کە گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، ئاماژەی بەوەکردووە هێزەکانی هاوپەیمانان هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بە مەبەستی پێکهێنانی 'هێزی ئاسایشی سنووری سووریا' لە بە ناو 'هێزەکانی سووریای دیموکرات' کە لە ٣٠ هەزار کەس پێکدێت و لەژێر فەرماندەیی ئەو بە ناو هێزانەدا دەبێت کە بەشێکی لە پەیەدە/یەپەگە پێکدێت و لە لایەن رێخکراوەکەوە ئاراستە دەکرێت''.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە تورکیا لە هەر دەرفەتێکدا و لەسەر هەموو ئاستەکان جەختی لەوەکردووەتەوە کە پرۆسەی سەقامگیرکردنی ئەو ناوچانەی لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش پاککراونەتەوە، لە رێگەی هاریکارییکردن و بەڕێوەبردنی لە لایەن رێکخراوێکی تیرۆریستیی دیکەوە، هەڵەیە و مەترسیدارە.

لە لایەکی دیکەوە لە پێکهێنانی بە ناو ''هێزی ئاسایشی سنووری سووریا'' هیچ راوێژێک بە تورکیا بە سیفەتی ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی نەکراوە و ئەوەش نازانرێت کە ئەو بڕیارەی هاوپەیمانییەکە لە لایەن کام لە ئەندامانەوە دراوە، ئەمە جگە لەوەی ساغکردنەوەی ئەو هەنگاوە تاکلایەنەیە لە رێگەی روونکردنەوەوە بەسەر هاوپەیمانێتییدا، کارێکی تا بڵێی هەڵەیە کە زیان بە بەرەنگاربوونەوەی داعش دەگەیەنێت.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە: ''ئەم جۆرە هەوڵانەی بەردەوامییدان بە هاوکارییکردنی پەیەدە/یەپەگە لە لایەن ئەمریکاوە کە دژیەکە لەگەڵ بەڵێن و راگەیەنراوەکانی ئەمریکادا و ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا و یەکپارچەیی خاکی سووریا دەخاتە مەترسییەوە، هەرگیز جێگەی قبووڵکردن نیین. ئیدانەی سووربوون لەسەر ئەو هەڵوێستە هەڵەیە دەکەین و جارێکی دیکە ئەوە وەبیر دەهێنینەوە کە تورکیا رژدە و توانای ئەوەی هەیە هەر جۆرە هەڕەشەیەک بۆ سەر وڵاتەکەی لەناوبەرێت''.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın