جيهان, ژيان

تورکیا هاوکاری مرۆیی گەیاند بە زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکە

- مانگی سووری تورکیا یەکەم کاروانی هاوکاری مرۆیی گەیاند بە زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردووی هەرێمی کوردستان.

Yunus Keleş, Ramal Abdullah Mahmood  | 13.11.2017 - نوێکردنەوە : 19.11.2017
تورکیا هاوکاری مرۆیی گەیاند بە زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکە

As Sulaymaniyah

سلێمانی – AA

مانگی سووری تورکیا یەکەم هاوکاری مرۆیی گەیاند بە زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو هەرێمی کوردستان.

دوای تێپەڕبوونی ماوەیەک بەسەر ئەو بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستانی هەژاند تیمەکانی هاوکاری مرۆیی مانگی سووری تورکیا گەیشتنە شارۆچکەی دەربەندیخان سەر بە پارێزگای سلێمانی کە زۆرترین زیانی بوومەلەرزەکەی بەرکەوت.

بە هۆی بوومەلەرزەکەوە زیان بەر ژمارەیەکی زۆری خانووی هاووڵاتییانی دەربەندیخان گەیشتووە و ژمارەیەک تەلاریش رووخاون. یەکەمین تیمی هاوکاریی مرۆیی کە گەیشتە ئەو ناوچەیە تیمێکی سەر بە مانگی سووری تورکییە دوای بەدواداچوون لەسەر زیانەکان هاوکاریی مرۆییان بەسەر خێزانە زیانبەرکەوتووەکاندا دابەش کرد.

بەرپرسی بەشی ئۆپەراسیۆنەکان و هاوکاری لۆجیستیکی مانگی سووری تورکیا، ئۆغوزخان دەمیر بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند دوای بەدواداچوون لەسەر زیانەکان و قسەکردن لەگەڵ هاووڵاتییان یەک بارهەڵگر هاوکاری مرۆیی کە لە خۆراک، کیسەخەو و بەتانی پێکهاتبوون بەسەر زیانبەرکەوتوواندا دابەش کرا و گوتی: "سوپاس بۆ خوا زیانەکە زۆر گەورە نەبووە. وەک ئامادەکاری بۆ هەر رەوشێکی لەو جۆرە تیمەکانمان لە ئامادەباشیدان".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın