جيهان

تونس.. بەردەوامی خۆپیشاندانەکان

- ئێوارەی دوێنێ لە میانی ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە ناوچەی ئەلکرامی تونسی پایتەخت، خۆپیشاندەران بەردیان لە هیزە ئەمنییەکان گرت و ئەوانیش بە بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ وەڵامیان دانەوە.

Enes Canlı, Ramal Abdullah Mahmood  | 15.01.2018 - نوێکردنەوە : 16.01.2018
تونس.. بەردەوامی خۆپیشاندانەکان

Tunisia

تونس – AA

ئێوارەی دوێنێ لە میانی ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە ناوچەی ئەلکرامی تونسی پایتەخت، خۆپیشاندەران بەردیان لە هیزە ئەمنییەکان گرت و ئەوانیش بە بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ وەڵامیان دانەوە.

ژمارەیەک خۆپیشاندەر لەو ناوچەیە هەوڵیان دەدا لە رێگەی سووتاندنی تایەوە رێگا دابخەن، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکڕێژ رووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە و بەمجۆرە خۆپیشاندانەکە بڵاوەی پێکرا.

بە پێی هەواڵی میدیا لۆکاڵییەکان هەشت لەو خۆپیشاندەرانەی کە هەوڵیان دا رێگای ناوچەی ئەلکرام دابخەن دەستگیر کراون.

لە ناوچەی های ئەل-تەدامونی پایتەختیش بە هەمان شێوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر هەوڵیاندا رێگا دابخەن، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ رێگەیان لەو کارە گرت.

زانراوە لە شارەدێی فیریانای سەر بە پارێزگای گەسرین نزیک سنووری جەزائیریش نزیکەی ٥٠ خۆپیشاندەر هەوڵیان دا لە رێگەی سووتاندنی تایەوە رێگا دابخەن، بەڵام هێزە ئەمنییەکان رێیان لەو کارە گرت و بە گازی فرمێسکڕێژ رووبەڕووی ئەوانە بوونەوە کە بەردیان تێ دەگرتن.

لە سەرتاسەری تونس گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی چڕ لەو ناوچانەی خۆپیشاندانی تیادا ئەنجام دراون، بەردەوامە.

لە حەوتەمین ساڵیادی شۆڕشی تونسدا نزیکەی هەفتەیەکە زنجیرەیەک خۆپیشاندان و گردبوونەوە وەک ناڕەزایەتی دەربڕین بە هۆی قورسی ژیانەوە لەو وڵاتە ئەنجام دەدرێن.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın