جه‌ژنی په‌نابه‌ره سوورییه‌كانی توركیا
- په‌نابه‌رانی سووری كه به هۆی شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یانه‌وه په‌نایان بۆ توركیا هێناوە و له كه‌مپه‌كاندا نیشته‌جێكراون، له‌دووری وڵاته‌كه‌یان جه‌ژن ده‌كه‌ن.
Kilis
كلیس - AA
په‌نابه‌رانی سووری كه به هۆی شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یانه‌وه په‌نایان بۆ توركیا هێناوە و له كه‌مپه‌كاندا نیشته‌جێكراون، له‌دووری وڵاته‌كه‌یان جه‌ژن ده‌كه‌ن.
په‌نابه‌رانی كه‌مپی ئه‌لبه‌یلی لە شاری كلیس، دوای ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن، نزایان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی و ئارامی كرد بۆ وڵاته‌كه‌یان.
میوانه سوورییه‌كان كه جه‌ژنێكی دیكه له‌دووری وڵاته‌كه‌یان به‌سه‌رده‌به‌ن، جه‌ژنه‌پیرۆزه‌یان له‌یه‌كتری كرد.
محه‌مه‌د نه‌به‌وییه یه‌كێكه له په‌نابه‌رانی سووری و له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، نیگه‌رانن له به‌سه‌ربردنی جه‌ژن له‌دووریی وڵاته‌كه‌یان.
محەمەد نه‌به‌وییه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مه ده‌یه‌مین جه‌ژنیه‌تی له‌دووری وڵاته‌كه‌ی و به دۆخێكی سه‌خت ناویبرد و گوتی: "سوپاس بۆ خودا توركیا هه‌موو پێداویستییه‌كی بۆ دابینكردووین. به‌ڵام هیچ شتێك وه‌ك وڵاته‌كه‌ی خۆی نییه بۆ مرۆڤ. ئینشائه‌ڵڵا جه‌نگ ساتێك زووتر كۆتایی دێت و ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر خاكی خۆمان".
عه‌بدوڵڵا مستۆ یه‌كێكی دیكه‌یه له په‌نابه‌ران و چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر په‌نای بۆ توركیا بردووه و ده‌ڵێت، توركیا وه‌ك پێشتر، ئه‌مڕۆش ئامێزی بۆ مرۆڤه لێقه‌وماوه‌كان كردووه‌ته‌وه.