جيهان

حکوومەتی نوێی فەڕەنسا پێکھێنرا

سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، پێکھێنانی حکوومەتی وڵاتەکەی لەلایەن سەرۆکوەزیران ئێدوارد فیلیپ پەسەند کرد.

Mazın Asad  | 21.06.2017 - نوێکردنەوە : 22.06.2017
حکوومەتی نوێی فەڕەنسا پێکھێنرا

Paris

پاریس - AA

سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن پێکھێنانی حکوومەتی وڵاتەکەی لەلایەن سەرۆکوەزیران، ئێدوارد فیلیپ پەسەند کرد.

سکرتێری گشتی کۆشکی ئیلیزێ، ئالێکسز کۆھلەر لە لێدوانێکدا لە کۆشکی ئیلیزێ ئاشکرای کرد کە سیاسەتمەداری راستڕەو، ئێدوارد فیلیپ تەمەن ٤٦ ساڵ پێکھێنانی کابینەی حکوومەتی راگەیاندووە.

بەپێی لێدوانەکەی کۆھلەر، لە کابینەکەدا ھەم کەسایەتی راستڕەو و ھەمیش کەسایەتی چەپڕەوی تێدایە کە بەم شێوەیەیە:

-گیرارد کۆلۆمب، وەزیری ناوخۆ

-نیکلۆلاس ھولۆت، وەزیری ئێکۆلۆژی

-نیکۆلا بیلۆوبیت، وەزیری داد

-فلۆرێنس پارلی، وەزیری بەرگری

-ژان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوە و کاروباری ئەورووپا

-یاکویس میزارد، وەزیری گونجاندن

-ئاگنیس بوزین، وەزیری تەندروستی و ھەماھەنگی

-فڕانسوا نیسین، وەزیری رۆشنبیری

-برونۆ لۆماری، وەزیری ئابووری

-ماریل پینکاود، وەزیری کار

-یان مایکل پلانکویر، وەزیری پەروەردە

-ستیفان تراڤێرت، وەزیری کشتوکاڵ

-گیرالد دارمانین، وەزیری دارایی

-فریدیریکوی ڤیدال، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوە و لێکۆڵینەوە

-ئانیک گیراردین، وەزیری شارەکانی دەرەوەی سنووری فەڕەنسا

-لاورا فلیسیل، وەزیری وەرزش

-ئەلیزابێت بورن، وەزیری گواستنەوە

-نیسالی لۆسیو، وەزیری بەرپرس بۆ کاروباری یەکێتی ئەورووپا

-کریستۆف کاستانر، گوتەبێژی حکوومەت و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری پەرلەمان

-مارلین شیاپا، وەزیری بەرپرس بۆ یەکسانی پیاو و ئافرەت

-سۆفی کلوزیل، وەزیری بەرپرس بۆ کاروباری کەمئەندامان

-مۆونیر ماھزابۆبی، وەزیری بەرپرس بۆ گەشەپێدانی ئامێری دیجیتاڵی

ئەو ھاوپەیمانییەی کە بزووتنەوەکەی ماکرۆن سەرۆکایەتیی دەکات، لە خولی دووەمی ھەڵبژاردنە گشتییەکانی فەڕەنسادا، ٣٥٠ کورسی پەرلەمانی لەکۆی ٥٧٧ کورسی بەدەستهێنا و بەو شێوەیەش ببووە خاوەنی زۆرینەی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın