جيهان

خۆپێشاندانی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا

-گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا لە زۆرێک لە شارەکان لەوانەش لە مۆسکۆ و پیتەرسبۆرگ خۆپێشاندانیان ساز کرد. -ھێزەکانی پۆلیس لە مۆسکۆ زیاتر لە ٥٠٠ کەسیان دەستگیر کرد.

Mazın Asad  | 26.03.2017 - نوێکردنەوە : 28.03.2017
خۆپێشاندانی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا

Moskova

مۆسکۆ - AA

لە خۆپێشاندانە نایاساییەکانی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا لە شاری مۆسکۆ، زیاتر لە ٥٠٠ کەس دەستگیر کران.

لە زۆرێک لە شارەکانی روسیا و بە تایبەتیش لە شاری موسکۆ و پیتەرسبۆرگ، خۆپێشاندان لە لایەن دامەزرێنەری سندوقی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چالاکوان ئالێکساندەر ناڤیلنی و ھەندێک لە گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا ساز کرا.

خۆپێشاندانەکان دوای ئەوە کرا کە ئالێکساندەر ناڤیلنی راپۆرتێکی بڵاو کردووە و تیایدا ئاماژە بەوە کردووە کە سەرۆکوەزیرانی رووسیا دیمتری مێدڤێدۆڤ گەندەڵی کردووە.

پۆلیسی مۆسکۆ رێوشوێنی ئەمنی توندی لە خۆپێشاندانە نایاساییەکان گرتەبەر. خۆپێشاندەران ئەمڕۆ نیوەڕۆ لە ناوەندی مۆسکۆ لە شەقامی تڤرسکایا و گۆرەپانی پوشکین گردبوونەوە.

لەکاتی چوونی ئالێکساندەر ناڤیلنی بۆ گۆڕەپانی خۆپێشاندانەکان، لە دەرگای مێترۆ دەستگیر کرا و بۆ نێو ئۆتۆمبێلی پۆلیس گواسترایەوە.

خۆپێشاندەران ویستیان رێگری لە تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلی پۆلیس بکەن کە لە ناویدا ئالێکساندەر ناڤیلنی بوو، بەڵام ھێزەکانی پۆلیس توانیان ناوبراو بۆ بنکەی پۆلیس بگوازنەوە.

لە خۆپیشاندەکاندا ناو ناو گرژی لە نێوان خۆپێشاندەران و ھێزەکانی ئەمنی ھاتە ئاراوە و بەپێی ئامارە فەرمییەکان، نزیکەی ھەشت ھەزار کەس لە خۆپێشاندانەکان بەشدار بوون.

ئاژانسی TASSی رووسی بڵاوی کردوە کە زیاتر لە ٥٠٠ خۆپێشاندەر دەستگیر کراون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın