جيهان

داخرانی حکوومەتی فیدراڵیی لە ئەمریکا

- لەکاتێکدا داخستنی بەشێک لە حکوومەتی فیدراڵیی ئەمریکا بە هۆی قەیرانی بوودجەوە پێدەنێتە رۆژی دووەمییەوە، دیموکراتەکان و کۆمارییەکان نەیانتوانیوە بگەنە رێککەوتن.

Gülbin Yıldırım, Muhammet Ali Kemal, Rewa Mahmut Hasan, Ramal Abdullah Mahmood  | 21.01.2018 - نوێکردنەوە : 21.01.2018
داخرانی حکوومەتی فیدراڵیی لە ئەمریکا

Washington DC

واشنتۆن - AA

لەکاتێکدا داخستنی بەشێک لە حکوومەتی فیدراڵیی ئەمریکا بە هۆی قەیرانی بوودجەوە پێدەنێتە رۆژی دووەمییەوە، دیموکراتەکان و کۆمارییەکان نەیانتوانیوە بگەنە رێککەوتن.

چاوەڕوان دەکرێت دوای ئەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا نەیتوانی دەنگ لەسەر یاسای بوودجەی نوێ پاش ئەوەی ماوەی دوایین بوودجەی کاتیی لە شەوی هەینییەوە کۆتایی هات، داخرانی حکوومەتی فیدراڵیی ئەمریکا کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی گرتنە دەستی دەسەڵات لە لایەن سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپەوە لانیکەم تا رۆژی دووشەممە بخایەنێت.

ئاماژە بەوەشدەکرێت دانوستانەکانی نێوان دیموکراتەکان و کۆمارییەکان سەبارەت بە بوودجەی نوێی کاتیی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هیچ بەرەوپێشچوونێکی بەرچاوی بەخۆوە نەدیوە.

قەیرانەکە بووەتە هۆی ئەوەی ملیۆنەها کارمەندی کەرتی گشتیی بێ ئەوەی مووچەکانیان وەربگرن کاربکەن، یان مۆڵەتی زۆرەملێ وەربگرن و نیگەرانیی ئەوەش لە ئارادایە کە دۆخەکە درێژە بکێشێت.

بە هۆی داخستنی بەشێک لە حکوومەتی وڵاتەکەی، دۆناڵد ترەمپ لە بەشدارییکردن لە چالاکییەکانی ناوەندەکانی پشوو لە فلۆریدا پاشگەزبوویەوە و دیموکراتەکانی بە بەرپرس لە دۆخەکە زانی.

ترەمپ لە پەیامێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردەوە، رایگەیاند ''دیموکراتەکان لە پێناو ئارەزووی کۆچی نایاسایی کۆنترۆڵنەکراودا، سوپاکەمانیان بە بارمتە گرتووە. ئێمە ناتوانین رێگە بەمە بدەین''.

سەرۆکی ئەمریکا لە رێگەی ئەو پەیامەوە ئاماژەی بەوەکرد کە زیاتر لە دوو ملیۆن سەربازی سوپای وڵاتەکەی بەدرێژایی ماوەی داخستنی حکوومەت سەرەرای ئەوەی لەسەر کارەکانیان بەردەوامن، ناتوانن مووچەکانیان تا ئەو کاتەی بوودجەی نوێ پەسەند دەکرێت، وەربگرن.

سەرکردەکانی پارتی کۆماری لە کۆنگرێس رەخنەیان لە دیموکراتەکان گرت بەوەی رێگەیان لە تێپەڕاندنی چوارەمین بوودجەی کاتی گرتووە لە ئەنجوومەنی پیران.

سەرۆکی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران، میتچ ماکنوێڵ رەخنەی لە سەرۆکی کەمینەی ئەنجوومەنی پیران، چەک شومەر گرت و گوتی: "لەوە تێناگەم بۆچی ئەمریکییەکان بیرلەوە ناکەنەوە کە سەرۆکی کەمینەی ئەنجوومەنی پیران (شەمەر) لەبەر کۆچی نایاسایی و تاکو خواستەکانی خۆی بە پێویستی دەزانێت حکوومەتی فیدڕاڵیی شەت داون بێت".

شەمەریش کە لە لایەن ترەمپ و کۆمارییەکان دەکرێتە ئامانجی هێرشەکانیان رایگەیاند کە لەگەڵ دیموکراسی گەلی ئەمریکایە و لەکاتی دانوستانەکان لە کۆشکی سپی ئیدی نەگۆڕانی بۆچوونی بەردەوامی ترەمپ زەحمەتە.

ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران لە پارتی دیموکرات، بە سەرۆکایەتی شەمەر رۆژی هەینی دوا پڕۆژەیاسای بوودجەی کاتی کە رۆژێک پێشتر لە ئەنجوومەنی نوێنەران پەسەند کرابوو دژ بە پڕۆژەیاساکە وەستانەوە و نەیانهێشت لە ئەنجوومەنی پیران تێپەڕێت.

سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکرات لە ئەنجوومەنی نوێنەران، نانسی پێلۆسی رەخنەی لە ترەمپ گرت و گوتی: "وەک سەرۆکی وڵات پێویستە سەرۆک هەموو کەس کۆبکاتەوە و کێشەکان چارەسەر بکات، بەڵام هێشتا ئەو بەرپرسیارییەتەی لە ئەستۆ نەگرتووە. ماوە ماوە ترەمپ بە باشی دەزانی حکوومەت شەت داون بێت. ساڵوەگەڕیت پیرۆز بێت سەرۆک. ئەوەی دەتخواست بەدی هات".

هۆکاری سەرەکی وەستانەوەی دیموکراتەکان دژ بە پرۆژەیاسای بوودجە، پرۆگرامی DACAی تایبەت بە پاراستنی نزیکەی ٨٠٠ هەزار گەنجە کە لە رێگەی قاچاخەوە بە منداڵی هێنراونەتە ئەو وڵاتەوە.

دیموکراتەکانی کۆنگرێس، مەرجی پشتگیریکردنیان بۆ پرۆژەیاسای بوودجە دەگەرێننەوە بۆ چارەسەرکردنی هەرچی زووتری ئەو کۆچبەرانەی DACAە کە هێنراون بۆ ئەمریکا و بەشێکی زۆری تەمەنیان لە ئەمریکا بەسەر بردووە.

کۆمارییەکان ئەم داوایە رەت دەکەنەوە و دەڵێن کە تاکو مانگی ئازار کاتیان هەیە و ئەمەش بۆتە هۆی بێبەشکردنی حکوومەت لە خەرجییەکانی و خزمەتگوزاریەکانیشی هەڵپەساردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە حکوومەت بە هۆی رێککنەکەوتن لەسەر پرۆژەیاسای بوودجەوە، بەشێکی کەمی داخراوە، بەڵام بە هۆی ئەوەی کە ئەمە هاوکات بوو لەگەڵ پشووەکانی کۆتایی هەفتە، کاریگەرییەکانی لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەردەکەوێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın