جيهان

دانوستانەكانی سعوودیە و رووسیا لەبارەی سیستەمی ئێس-٤٠٠

- باڵیۆزی سعوودیە لە مۆسكۆ، رائید قریملی: "دانوستانەکانی سعوودیە و رووسیا لەبارەی سیستەمی جۆری ئێس-٤٠٠ گەیشتوونەتە قۆناغی كۆتایی" .

Zana Natık Kerem  | 20.02.2018 - نوێکردنەوە : 20.02.2018
دانوستانەكانی سعوودیە و رووسیا لەبارەی سیستەمی ئێس-٤٠٠

Turkey

مۆسكۆ ــ AA

باڵیۆزی سعوودیە لە مۆسكۆ، رائید قریملی لە بارەی گرێبەستی كڕینی سستەمی بەرگری ئاسمانی جۆری ئێس-٤٠٠ لە لایەن وڵاتەكەیەوە لە رووسیا رایگەیاند كە دانوستانەکانی نێوان هەردوولا لە بارەی گرێبەستەكەوە، گەیشتووەنەتە قۆناغی كۆتایی.

بە پێی رۆژنامەی عوكازی سعوودیە، رائید قریملی بە ئاژانسی هەواڵیی TASSی رووسی راگەیاندووە كە لە ئێستادا دانوستان لە بارەی دوایین ئامادەكاری و پرسە هونەرییەكان تایبەت بە گواستنەوەی تەكنەلۆجیا و زانیاری لە نێوان رووسیا و سعوودیە بەڕێوەدەچێت.

پێشتر یاریدەدەری سەرۆكی رووسیا بۆ هاوكاری سەربازی و هونەری، ڤلادیمیر كوزین بە رۆژنامەی (Kommersant) وڵاتەكەی راگەیاندبوو كە رەزامەندی لەسەر گواستنەوەی سیستەمی ئێس-٤٠٠ بۆ سعوودیە نیشانداراوە و بۆ ئەمە مەبەستەش سەرجەم بەڵگەکانی ئەو بارهەڵگرانە واژوو كراون كە ئەو سیستەمانە دەگوازنەوە بۆ سعوودیە.

لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو، نوێنەری دامەزراوەی هەماهەنگی تەكنیكی-سەربازی رووسیای فیدراڵ، ماریا ڤۆرۆبیەڤا بە ئاژانسی هەواڵی رووسیا RİA Novosti راگەیاندبووكە لەگەڵ سعوودیە گەیشتوونەتە رێككەوتن لە بارەی فرۆشتن و گواستنەوەی سیستەمی جۆری ئێس-٤٠٠ بۆ سعوودیە.

ماریا ڤۆرۆبیەڤا تیشكی خستبووەسەر ئەوەی كە هەردوو وڵات لێكتێگەیشتنی بەراییان واژووكردووە لەبارەی جێگیركردنی بەرهەمهێنانی بەرهەمە سەربازییەكان و رایگەیاندبوو "گەیشتووینەتە رێككەوتن لەسەر ئەوەی لەگەڵ سیستەمی جۆری ئێس-٤٠٠، هەروەها سیستەمی جۆری تۆس-ئەی یەك، مووشەكی دژە تانكی جۆری كۆرنیت-ئەی ئێم، چەكی ئەی كەی-١٣٠ی و بۆمبهاوێژی جۆری ئەی جی ئێس-٣٠ی بگوازنەوە بۆ سعوودیە".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın