"ده‌ستێوه‌ردانی كرداری بۆ سه‌ر توركمانه‌كان بكرێت، توركیا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجامده‌دات"
- وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو لە بارەی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەگەر بە کرداری دەست وەربدرێتە کاروباری خوشک و برا تورکمانەکانمان یەکسەر (لە لایەن تورکیاوە) ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجام دەدرێت".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
- وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو لە بارەی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەگەر بە کرداری دەست وەربدرێتە کاروباری خوشک و برا تورکمانەکانمان یەکسەر (لە لایەن تورکیاوە) ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجام دەدرێت".- " له‌مه‌ودوا موخاته‌بی ئێمه به‌غدایه."
- ''ئەمە جگە لەوەی ئێمە لەگەڵ عێراقدا بازرگانی ئەنجامدەدەین. ئەگەر هات و شتێک کە ببێتە هۆی ئەوەی رێگریی لە بازرگانیمان، یان کردەوەیەک دژ بە بارهەڵگرەکانمان لە رێگەدا یان شۆفێرانمان ببێت، ئەوا پاراستنی ئاسایشی ئەوان، ئەرکی ئێمەیە. واتە ئێمە هەموو ئەو مافانە بەکاردەهێنین کە یاسا نێودەوڵەتییەکان پێمان دەدەن. ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەک هەنگاو بوونیان دەبێت کە لەگەڵ حکوومەتی عێراقدا دەینێین، لەگەڵ ئەوانیشدا تا ئەمڕۆ زۆر رێککەوتننامەمان هەیە، لەنێو ئەوانەشدا رێککەوتننامەی هاریکاریی سەربازیی. لەوێ کەمپمان هەیە و بە پێی پێشهاتەکان هەر هەنگاوێک پێویست بێت دەینێین''.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو لە بارەی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەگەر بە کرداری دەست وەربدرێتە کاروباری خوشک و برا تورکمانەکانمان یەکسەر (لە لایەن تورکیاوە) ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجام دەدرێت".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو له كه‌ناڵی A Haberه‌وه روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی رۆژه‌ڤه‌كانه‌وه دا و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختیكرده‌وه کە گشتپرسییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه و له ده‌ستووری عێراقدا چوارچێوه‌ی مافه‌كانی هه‌رێم كێشراوه.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌بیریهێنایه‌وه كه دادگای ده‌ستووریی عێراق له‌سه‌ر داوای توركمانه‌كان بڕیاریداوه به هه‌ژمارنه‌كردنی گشتپرسی و هه‌ریه‌كه له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مریكا، بەریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و توركیا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌گشتی، هۆشدارییان له‌وباره‌وه داوه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه خۆشی سه‌ردانی هه‌ولێری كردووه و رایگه‌یاندووه، توركیا پشتگیریی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، به‌ڵام دژی گشتپرسییه.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند کە سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێیڕاگه‌یاندوون، "توركیا چی بخوازێت ئه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ین"، به‌ڵام به‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وتیان نه‌كردووه و گوتی: "ئێمه‌ش ئه‌م گشتپرسییه وه‌ك نه‌بوو ته‌ماشا ده‌كه‌ین. به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ده‌نگدانیشدا وه‌زاره‌ته‌كه‌مان راگه‌یه‌نونراوی بڵاوكرده‌وه. له‌مه‌ودواش موخاته‌بی ئێمه به‌غدایه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختیشیكرده‌وه كه زیان و مه‌ترسییه‌كانی گشتپرسییان بۆ ناوچه‌كه خستووه‌ته‌ڕوو و ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه كه ئه‌مه هیچ مافێكیان بۆ ناهێنێت و ره‌نگه مافه‌كانی دیكه‌ش به هۆیه‌وه له‌ده‌ستبده‌ن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختیكرده‌وه كه حسابنه‌كردن بۆ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه و به‌شداریپێكردنی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی وه‌ك كه‌ركووك له گشتپرسییدا جێگای قبووڵكردن نییه و گوتی:"لێره‌دا توركمان ده‌ژی. پاراستنی مافی توركمانه‌كانیش ئاسایی‌ترین مافی ئێمه‌یه".
- "گوتمان باجی ده‌بێت، رووبه‌ڕووی ئه‌و باجه ده‌بنه‌وه"
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی به‌رواری ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌گیرێنه‌به‌ر و، ئایا ده‌روازه‌ی سنووری توركیا-عێراق كراوه‌ده‌بن یان نا، چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "له ئێستادا دانه‌خراوه به‌ڵام كۆنترۆڵ توندكراوه".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ماهه‌نگیه‌كی دروستكردووه و، كاریان كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چ هه‌نگاوێك بگیرێته‌به‌ر و، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقدا چ هه‌ماهه‌نگیه‌ك بكه‌ن و، گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه هه‌نگاو ده‌بێت بیگرینه‌به‌ر. ئێستا هه‌ڵیانده‌سه‌نگێنین. ئه‌و بڕیارانه‌ش بۆ رای گشتیی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌یده‌ین، له‌گه‌ڵ جیهانیش به‌شی ده‌كه‌ین. له باره‌ی ده‌روازه‌ی سنووری، گومرگ، نه‌وت و بابه‌ته‌كانی دیكه ئیدی موخاته‌بی ئێمه عێراقه، به‌غدایه. ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردی به‌و ریفراندۆمه نیشان دا كه له بنه‌ڕه‌تدا وازی له‌و مافه ده‌ستوریانه هێناوه. واتا به پێی ده‌ستوور مافیان هه‌یه، ئیدی گوێ به‌وه ناده‌ن. تاك لایه‌نه په‌نایان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی برد. ئه‌وه واتای چییه 'ئیدی من وازم له‌و مافه ده‌ستووریانه هێناوه، من به‌ڕێی خۆم ده‌ڕۆم'. ئه‌گه‌ر به‌ڕێی خۆی ده‌ڕوات پێمانگوتن به‌دڵنیاییه‌وه له قۆناغی له‌مه‌ودوادا باجی ده‌بێت، رووبه‌ڕووی ئه‌و باجه ده‌بنه‌وه".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه توركیا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا نییه و له ئێستادا له توركیا نزیكه‌ی ٣٠٠ هه‌زار كورد هه‌یه و، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوكاری په‌كه‌كه/په‌یه‌ده‌یان نه‌كردووه له لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه له سووریا ده‌ركراون.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه زۆرینه‌ی پارته سیاسییه‌كان و، گه‌ل و گرووپه نه‌ژادیه‌كانی دیكه دژی ریفراندۆم بوون و بایكۆتیان كردووه و، گوتی: "هه‌نگاوێك كه تاك لایه‌نه بگیرێته‌به‌ر داهاتوویه‌كی نییه. ده‌ستووری عێراق گوتی ناخوات. له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و خاكه هی حكوومه‌تی عێراقه".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه پێویسته هه‌مووان پشتیوانی له یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق بكه‌ن و، رێگه به دابه‌شبوونی نه‌ده‌ن و، گوتی: "نابێت كه‌س دان به‌و ریفراندۆمه‌دا بنێت".
لە وەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بە روونکردنەوەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کە رایگەیاندبوو، ''سوپاسگوزاری تورکیاین کە هاوکاریی کردووین''، وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد ئەو هاوکارییانەی کە تورکیا پێشکەشی کوردەکانی کردووە مانای ئەوەیە کە هیچ کێشەیەکی لەگەڵیاندا نییە و جەختی لەوەشکرد چاکە بەو شێوەیە نادرێتەوە و ئاشکراشی کرد ئەو روونکردنەوانەی نێچیرڤان بارزانی هیچ گرنگییەکی بۆ تورکیا نییە.
لە وەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بە خشتەی سزاکانی تورکیا، وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەوەکرد لەوبارەیەوە ئەوان داواکارییەکانی حکوومەتی تورکیا لەبەرچاودەگرن و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن.
سەبارەت بەوەش کە ئایا لە ئێستا بەدواوە بژاردەی سەربازیی چەند نزیک یان دوورە، مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند:
''گوتنی ئەوەی کە نزیک یان دوورە درووست نابێت. ئەمە پەیوەندیی بە پێشهاتەکانەوە هەیە. ئەگەر بێت و شتێک دژ بە برا تورکمانەکانمان بکرێت، ئەمە هەموو ساتێک و دەستبەجێ روودەدات. ئەگەر بێت و کردەیەک دژ بە برا تورکمانەکانمان ئەنجامبدرێت، ئەوا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی (لەلایەن تورکیاوە) ئەنجامدەدرێت. واتە ئەمە هیچ پلانڕێژییەکی نییە. پێ بە پێی پێشهاتەکان دەبێت''.
گوتیشی: ''ئەمە جگە لەوەی ئێمە لەگەڵ عێراقدا بازرگانی ئەنجامدەدەین. ئەگەر هات و شتێک کە ببێتە هۆی ئەوەی رێگریی لە بازرگانیمان، یان کردەوەیەک دژ بە بارهەڵگرەکانمان لە رێگەدا یان شۆفێرانمان ببێت، ئەوا پاراستنی ئاسایشی ئەوان، ئەرکی ئێمەیە. واتە ئێمە هەموو ئەو مافانە بەکاردەهێنین کە یاسا نێودەوڵەتییەکان پێمان دەدەن. ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەک هەنگاو بوونیان دەبێت کە لەگەڵ حکوومەتی عێراقدا دەینێین، لەگەڵ ئەوانیشدا تا ئەمڕۆ زۆر رێککەوتننامەمان هەیە، لەنێو ئەوانەشدا رێککەوتننامەی هاریکاریی سەربازیی. لەوێ کەمپمان هەیە و بە پێی پێشهاتەکان هەر هەنگاوێک پێویست بێت دەینێین''.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو باسی لەوەشکرد کۆبوونەوەی دامەزراوەی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا و ئەنجوومەنی وەزیران و ئەو دەسەڵاتەی پەرلەمان داویەتییە حکوومەت بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە عێراق و سووریا، سووربوونی وڵاتەکەی لەسەر ئەو بابەتە دەردەخات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن