جيهان

دەنگۆی ئیسرائیل نەوتی لە داعش کڕیوە

Mazın Asad  | 14.02.2018 - نوێکردنەوە : 15.02.2018
دەنگۆی ئیسرائیل نەوتی لە داعش کڕیوە

Quds

قودس - AA

پەرلەمانتاری لیستی یەکگرتووی عەرەبی لە پەرلەمانی ئیسرائیل، ئایدا توما سولەیمان رایگەیاند ئیسرائیل نەوتی لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش کڕیوە.

رۆژنامەی Yediot Ahronotی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، پەرلەمانتار ئایدا توما سولەیمان رۆژی دووشەممە لە گوتەیەکیدا لە دانیشتنی پەرلەمان رایگەیاند ئیسرائیل کاری ھاوبەشی لەگەڵ داعشدا کردووە و نەوتیشی لە رێکخراوەکە کڕیوە.

سولەیمان بە پشت بەستن بە راپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند ئەنجامدانی کاری ھاوبەشی ئیسرائیل لەگەڵ گرووپە توندڕەوەکانی سووریا بە بەڵگەنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەلمێنراوە.

ئەو پەرلەمانتارەی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشدا کە دوای دەرکەوتنی بەڵگەنامەی کڕیارانی نەوتی داعش، ئەو پەیوەندییە باشتر دەرکەوتووە و ئیسرائیل ئەم کارەی ئەنجام داوە.

رۆژنامەکە بڵاویشی کردەوە کە کاتێک پەرلەمانتارانی عەرەب رەخنەیان لە ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا گرت و پاشان بە "پشتیوانیکردنی ئێران" تۆمەتبار کران، ئایدا توما سولەیمان ئەم روونکردنەوەیەی کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın