جيهان

دەنگۆی ترەمپ ٤ کاتژمێر سەیری تەلەفزیۆن دەکات

ئاماژە بەوە دەکرێت سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رۆژانە تێکرایی ناوەندی چوار کاتژمێر و ھەندێک رۆژیش ھەشت کاتژمێر سەیری تەلەڤزیۆن دەکات.

Mazın Asad  | 09.12.2017 - نوێکردنەوە : 10.12.2017
دەنگۆی ترەمپ ٤ کاتژمێر سەیری تەلەفزیۆن دەکات

Washington DC

واشنتۆن - AA

ئاماژە بەوە دەکرێت سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رۆژانە تێکرایی ناوەندی چوار کاتژمێر و ھەندێک رۆژیش ھەشت کاتژمێر بەدیار تەلەڤزیۆنەوە دادەنیشێت.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشتن بەستن بە زانیاری کەسانی نزیک لە ترەمپ بڵاوی کردەوە کە ترەمپ رۆژانە تێکرایی ناوەندی ماوەی ٤ کاتژمێر سەیری تەلەڤزیۆن دەکات.

لە ھەواڵەکەدا باس لەوە دەکات کە ترەمپ بەیانیان کاتژمێر ٥:٣٠ خولەک لە خەو ھەڵدەستێت و بە گشتی سەیری بەرنامەکانی کەناڵی Fox News دەکات و بە تایبەتیش بەدیار بەرنامەی "Fox&Friends" دادەنیشێت.

-کەس بۆی نییە دەست بۆ ریمۆتی تەلەڤزیۆن بەرێت

ھەر لە ھەواڵەکەدا باسی ئەوەش دەکات کە کاتێک ترەمپ لە کۆشکی سپی بەدیار تەلەڤزیۆنەوە دەبێت تەنھا خۆی و کارمەندانی تەکنیکی دەست بۆ ریمۆتی تەلەڤزیۆنە قەبارە ١٥٢ سانیمەترەکە دەبەن.

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە بە چڕی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەکاردەھێنێت، زۆرجار لە تویتەکانیدا رەخنە لە میدیاکانی CNN و MSNBC و Washington Post و New York Times دەگرێت و بە ئەرێنیەوەش باسی کەناڵی Fox News دەکات.

ترەمپ لەبارەی دەنگۆگانی "زۆر سەیری تەلەڤزیۆن دەکات" گوتبووی "لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ ناتوانم زۆر سەیری تەلەڤزیۆن بکەن. لە بڕی ئەوە، بەلگەیەکی زۆر ھەیە واژووی بکەم. ئەم دەنگۆیانە راست نییە".

ترەمپ پێشتر لە تویتێکیدا نووسیبووی: "Fox News زۆر لە CNN گرنگترە لە ئەمریکا، بەڵام لە دەرەوەی ئەمریکا CNN International ھێشتا سەرچاوەیەکی گرنگی ھەواڵی (درۆیە) و لەسەر ئاستی جیھان بە خراپی وێنای نەتەوەکەمان دەکات. جیھانی دەرەوە لە رێگای ئەوانەوە راستییەکان نابینن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın