جيهان

دەنگی تەقە لە نزیک کۆنگرێسی ئەمریکا

لەکاتێکدا ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلی پۆلیس لە نزیک کۆنگرێسی ئەمریکا، شوفێرەکەی ھەڵات و دواتر چەند پۆلیسێکی تەقەیان بە ئاسماندا کرد.

Mazın Asad  | 29.03.2017 - نوێکردنەوە : 30.03.2017
دەنگی تەقە لە نزیک کۆنگرێسی ئەمریکا

واشنتۆن

لە نزیک باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا لە واشنتۆن، کەسێک بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلی پۆلیس و لە بەرامبەردا ھێزەکانی پۆلیس توانیان کەسەکە دەستگیر بکەن.

لەسەر دەنگی تەقە لە شەقامی ئیندەپەندەنس لە نزیک کۆنگرێسی ئەمریکا، هاتن و چوون بۆ نێو گۆنگرێس بۆ ماوەیەک داخرا.

دەستبەجێ ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری بۆ شوێنی رووداوەکە گواسترانەوە و بەرپرسان ئاماژە بەوە دەکەن کە شوفێرەکە ھەڵیکوتایە سەر ئۆتۆمبێلی پۆلیس و ویستی بە ئۆتۆمبێلەکەی بۆسەر پۆلیسەکان بچێت.

بەپێی لێدوانی گوتەبێژی پۆلیسی واشنتۆن، بە مەبەستی وەستاندنی شوفێرەکە، ھێزەکانی پۆلیس تەقەیان بە ئاسماندا کردووە.

ئاماژە بەوە کراوە کە ئیف بی ئای-ش بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە ھاوکاری پێشکەش بە ھێزکانی پۆلیس کردووە.

گومانلێکراوەکە لە ماوەیەکی کورت دەستگیر کرا و لە رووداوەکەش ھیچ بریندارێکی لێ نەکەوتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın