جيهان

دەیان هەزار موسڵمان نوێژی جەژنانیان لە مزگەوتی ئەقسا ئەنجامدا

موسوڵمانانی قودس بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن بە لێشاو روویانکردە مزگەوتی ئەقسا

Ramal Abdullah Mahmood  | 25.06.2017 - نوێکردنەوە : 26.06.2017
دەیان هەزار موسڵمان نوێژی جەژنانیان لە مزگەوتی ئەقسا ئەنجامدا

Quds

قودس – AA

موسڵمانانی قودس بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن بە لێشاو روویانکردە مزگەوتی ئەقسا.

فەلەستینییەکان بەرەبەیان بەمەبەستی ئەنجامدانی نوێژی جەژن لە مزگەوتی ئەقسا لە قودسی رۆژهەڵاتی داگیرکراو، لە ماڵەکانیان دەرچوون وبە ریز لە رێگە راوەستان.

دەیان هەزار موسڵمان تاکو گەیشتنە مزگەوتی ئەقسا تەکبیریان دەگوتەوە، دوای نوێژی جەژنیش وێنەی یادگارییان گرت. سەدان پەنابەری موسوڵمانی بە رەگەز ئەفریقی دانیشتووی تەلئەبیبیش نوێژی جەژنیان لە مزگەوتی ئەقسا ئەنجامدا.

بەرپرسی بەشی راگەیاندنی وەقفەکانی قودس، فیراس ئەلدبیس رایگەیاند زیاتر لە ٩٠ هەزار موسڵمان نوێژی جەژنیان لە مزگەوتی ئەقسا ئەنجام دا.

دوای نویژی جەژن دەروازەکانی مزگەوتی ئەقسا و کۆڵانەکانی شار جمەیان دەهات لە خەڵک.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın