جيهان

راگەیاندنی کرملین لەبارەی کۆبوونەوەی ئاستانا

گوتەبێژی کرملین، دمیتری پەسکۆڤ رایگەیاند کە هیچ بانگهێشتێک ئاراستەی تیمی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ نەکراوە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی ئاستانا کە بەمەبەستی چارەسەرکردنی پرسی سووریا بەڕێوەدەچێت.

Rewa Mahmut Hasan  | 16.01.2017 - نوێکردنەوە : 16.01.2017
راگەیاندنی کرملین لەبارەی کۆبوونەوەی ئاستانا

Moskova

مۆسکۆ - AA

گوتەبێژی کرملین، دمیتری پەسکۆڤ رایگەیاند کە هیچ بانگهێشتێک ئاراستەی تیمی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ نەکراوە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی ئاستانا کە بەمەبەستی چارەسەرکردنی پرسی سووریا بەڕێوەدەچێت.

پەسکۆڤ لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای رووسی ئاماژەی بەوەدا کە ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەکانی ئاستانا بەردەوامییان هەیە و گوتی: "قۆناغێکی گرانە، نابێت بیرمان بچێت کە 'ئاستانا' ئەڵتەرناتیڤی جنێڤ و کۆبوونەوەکانی تر نییە، بەڵکو بەشێکە لەو کۆبوونەوانە و تەواوکەریانە".

پەسکۆڤ ئاماژەی بەوەش دا کە ئەوان هیچ بانگهێشتنامەیەکیان بۆ تیمی ترەمپ نەناردووە تاکو بەشداربێت لە کۆبوونەوەکاندا.

دمیتری پەسکۆڤ هەموو ئەو هەواڵانەشی بەدرۆخستەوە کە باس لە چاوپێککەوتنی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین دەکەن لەگەڵ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ئایسلەند دوای چەند هەفتەیەک لە مەراسیمی سوێندخواردنەکەی و رایگەیاند کە کرملین بەهیچ شێوەیەک وابەستەی تیمی ترەمپ نییە و گوتی: "هەموو ئەو هەواڵانەی لەوبارەیەوە بڵاو دەکرێنەوە دوورن لە راستی. هیچ ئامادەکارییەکی لەو چەشنە لە ئارادا نییە".

پەسکۆڤ بەجیا ئاماژەی بەوەش دا کە هیچ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەمریکادا لە ئارادا نییە بەئاراستەی هەڵگرتنی سزاکان لەبەرامبەر کەمکردنەوەی چەکە ئەتۆمییەکان.






بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın