رووخانی پڕۆژه‌ی دروستكردنی پردێك له كۆلۆمبیا
- گه‌ڕان و به‌دواداچوونی رووداوی رووخانی پڕۆژه‌ی پرده‌كه‌ی كۆلۆمبیا كه گیان له‌ده‌ستدانی نۆ كرێكاری لێكه‌وتبووه‌وه، كۆتایی هات.
Bolivar
بۆگۆتا - AA
گه‌ڕان و به‌دواداچوونی رووداوی رووخانی پڕۆژه‌ی پرده‌كه‌ی كۆلۆمبیا كه گیان له‌ده‌ستدانی نۆ كرێكاری لێكه‌وتبووه‌وه، كۆتایی هات.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی یه‌كێتیی كاره‌سات و مه‌ترسییه نیشتمانییه‌كان (UNGRD)، كاره‌كانی گه‌ڕان و به‌دواداچوونی دوای رووداوی رووخانی پڕۆژه‌ی پردی شیراجارا كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای نێوان شاری ڤیلاڤیسێنسیۆ و بۆگۆتای پایته‌خت، كۆتایی هاتووه.
به پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، سێ له برینداره‌كان نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتووه و چاره‌سه‌ری چواریشیان به‌رده‌وامه و برینداره‌كه‌ی دیكه‌ش ره‌وانه‌ی بۆگۆتا كراوه.
دیمه‌نی شوێنی رووداوه‌كه له لایه‌ن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵووه‌وه به هێلیكام له ئاسمانه‌وه تۆماركراوه.
رۆژی دووشه‌مه، پڕۆژه‌ی پردێكی 446 مه‌تری له كۆلۆمبیا رووخا و له ئه‌نجامدا نۆ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌شتی دیكه‌ش برینداربوون.