جيهان

رووسیا پڕۆژە بڕیارێکی لەبارەی سووریا لە ئەنجوومەنی ئاسایش ڤیتۆ کرد

ئەو پرۆژە بڕیارەی لە لایەن ئەمریكا، بەریتانیا و فەڕەنسا بە مەبەستی ئیدانەكردن و لێكۆڵینەوە لەسەر ھێرشی كیمیاوی رژێمی ئەسەد بۆسەر شاردەێی خان شەیخون لە ئیدلب ئامادە كرابوو، لە لایەن رووسیاوە ڤیتۆ كرا.

Mazın Asad, Abdullah Shukur  | 12.04.2017 - نوێکردنەوە : 18.04.2017
رووسیا پڕۆژە بڕیارێکی لەبارەی سووریا لە ئەنجوومەنی ئاسایش ڤیتۆ کرد

نەتەوە یەكگرتووەكان

ئەو پرۆژە بڕیارەی لە لایەن ئەمریكا، بەریتانیا و فەڕەنسا بە مەبەستی ئیدانەكردن و لێكۆڵینەوە لەسەر ھێرشی كیمیاوی رژێمی ئەسەد بۆسەر شاردەێی خان شەیخون لە ئیدلب ئامادە كرابوو، لە لایەن رووسیاوە ڤیتۆ كرا.

لە پرۆسەی دەنگدانەكەدا بێجگە لە رووسیا، وڵاتی بۆلیڤیای ئەندامی كاتی ئەنجوومەنی ئاسایش بە نەرێنی دەنگیان دا و ١٠ وڵاتیش لە بەرژەوەندی پرۆژە بڕیارەكە دەنگیان دا و ھەریەك لە وڵاتی چین، ئەسیوپیا و كازاخستان دەنگی بێلایەنیان بەكارھێنا.

لە پرۆژە بڕیارەكە ئیدانەی گشت ھێرشە كیمیاوییەكانی سووریا و بە تایبەتیش ھێرشەكەی سەر شارەدێی خان شەیخون كرا.

ھەر لە پرۆژە بڕیارەكەدا داوای دۆزینەوەی بەرپرسیارانی ھێرشەكە دەكات و داواش لە رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیاوی دەكات بە ھاوبەشی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان لە ھێرشە كیمیاوییەكە بكۆڵێتەوە.

لە پڕۆژە بڕیارەكەدا بە مەبەستی لێكۆڵینەوە داوای گشت زانیارییەكانی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی رژێمی ئەسەد لە ٤ی نیسان كراوە. ھاوكات داوای لیستی گشت فەرماندە سەربازییەكان كراوە. لەم چوارچێوەیەشدا داوای لێكۆڵینەوە لەو بنكە سەربازیانەش كراوە كە گومانی ئەوەی لێ دەكرێت رژێم لەوێوە ھێرشە كیمیاوییەكەی ئەنجام دابێت.

بۆ ئەوەی پڕۆژە بڕیارێك لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان پەسەند بكرێت، پێویستە لە كۆی ١٥ ئەندامی ئەنجوومەنەكە نۆ ئەندام دەنگی بەڵێ بدات و ھاوكات نابێت ھیچ كام لە ئەندامە ھەمیشییەكانی ئەنجوومەنی ئاسایش كە رووسیا، ئەمریكا، چین، بەریتانیا و فەڕەنسا دەگرێتەوە دەنگی ڤیتۆ بەكاربھێنن.

ھەرچەند پڕۆژەكە لەلایەن ١٠ وڵاتەوە پشتیوانی لێ كرا بەڵام لەلایەن رووسیا وەك ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیاری ڤیتۆی لەسەر درا.

ھاوكات وڵاتی چینیش ئەمجارە بە پێچەوانەی رووسیا، بێ لایەن مایەوە.

ئەمڕۆش رووسیا پڕۆژە یاسایەكی خۆی پێشكەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد. ھاوكات ھیچ زانیارییەك لەسەر كاتی دەنگدانی پڕۆەكەی رووسیا بڵاو نەكرایەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın